هه‌رێم‌و عیراق له‌ نێوان 340 ملیۆن‌و 15 ملیار دیناردا!! ‌ ‌


له‌ دوا سه‌ردانی فراكسیۆنی پارتی بۆ لای حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق؛ ئه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ به‌غدا 340 ملیۆن دینار بۆ جووتیارانی كوردستان ده‌نێرێت، گوایه‌ له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و دوو ملیار دیناره‌یه‌ كه‌ بۆ گه‌نمی جووتیاران خه‌رج ده‌كرێت!

ئه‌و ژماره‌یه‌ ناچاری كردم ئه‌م باسه‌ بوروژێنم كه‌ چه‌ندین مانگه‌ ئێمه‌‌و په‌رله‌مانتاران‌و ئاوی عێراق پێوه‌ی خه‌ریكین؛ له‌كۆتایی ساڵی رابردوو دوای هه‌وڵێكی زۆر له‌ په‌رله‌مانتارانی كورد له‌ به‌غدا‌و پاش سه‌ردانی وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كانی هه‌رێم‌و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ جه‌نابی وه‌زیری كشتوكاڵ‌و كاربه‌ده‌ستانی به‌نداو له‌هه‌رێم، به‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌ كورده‌كه‌ی پێشووی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق، به‌ڵێنیدا وه‌كو ئیلتیزامێكی ده‌ستوری‌و له‌سۆنگه‌ی پشتگیریی پڕۆژه‌ی ستراتیجی‌و سیادی كه‌ سودی هه‌موو عیراقی تێدایه‌؛ بودجه‌ی پێویستی سیانه‌و چاكسازی‌و ته‌نانه‌ت مووچه‌ی كارمه‌ندانی هه‌ردوو به‌نداوی دوكان‌و ده‌ربه‌ندیخان، له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵی عیراقه‌وه‌ خه‌رج بكرێت، ئه‌وه‌بوو دوای ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق‌و لیژنه‌ی باڵای وزه‌ كه‌ چه‌ندین وه‌زیری تێدایه‌؛ بڕیاریاندا كه‌ بۆ ئه‌مساڵ 2017 بڕی 12 ملیار دینار بۆ سیانه‌ی به‌نداوه‌كان‌و نزیكه‌ی 3 ملیاریش بۆ مووچه‌ی كارمه‌ندان بۆ هه‌رێم خه‌رج بكه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌چه‌ندین نووسراوی ڕه‌سمی له‌ پێنج مانگی ڕابردوودا ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كراوه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ردوو به‌نداو له‌سنووری سلێمانین‌و به‌بیانووی گوایه‌ هۆكاری سیاسی له‌پشته‌، ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر وه‌رگرتن‌و خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه‌ ناده‌ن‌و ره‌تیان كردۆته‌وه‌. 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا له‌هه‌رێم به‌نداوه‌كان وه‌كو دائیره‌ی لاوه‌كی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت‌و چه‌ندین پێویستیی هه‌نووكه‌ییان هه‌یه‌، كه‌ كاریگه‌ریی نه‌رێنییان له‌سه‌ر سه‌لامه‌تیی ئه‌م پڕۆژه‌ ستراتیجیانه‌ دروستكردوووه‌، جگه‌له‌وه‌ی ئه‌و كارمه‌ند‌و ئه‌ندازیارانه‌ی شه‌وو رۆژ به‌دیار پڕۆژه‌كه‌وه‌ن‌و شه‌ونخونی ده‌كه‌ن‌و له‌مه‌ترسیدان، چاره‌كه‌ مووچه‌ی پاسه‌وانێكی ئاسایی وه‌رده‌گرن‌و مووچه‌بڕاون.

هه‌ردوو به‌نداوه‌كه‌ی هه‌رێم 30%ی خه‌زنی ستراتیجی ئاوی هه‌موو عیراقیان له‌لایه‌و ساڵانه‌ ئه‌و ئاوه‌ی به‌ریده‌ده‌نه‌وه‌، ناوه‌ڕاست‌و خوارووی عیراق زیاتر سوودی لێده‌بینن، به‌بێ ئه‌وه‌ی عێراق خرابێته‌ ژێرباری هیچ ئیلتیزامێكی مالییه‌وه‌، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم نایه‌وێ مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی خۆی له‌عێراق وه‌ربگرێ، كه‌ پێویست بوو به‌په‌له‌ به‌ده‌م نووسراوه‌كه‌ی عێراقه‌وه‌ بچووبایه‌، كه‌ ته‌نها ئه‌مساڵ له‌ 15 ملیار دیناری له‌ كیسه‌ی به‌تاڵی وه‌زاره‌تی مالیه‌ی هه‌رێمدا ده‌هێشته‌وه‌‌و به‌نداوه‌كانیش وه‌كو ئه‌و دائیرانه‌ی تر مه‌ساریفیان له‌به‌غداوه‌ مسۆگه‌ر ده‌كراو ته‌شغیلیش به‌پێی ده‌ستوور دانراوه‌، كه‌ هه‌رێم ده‌یكات به‌ ته‌نسیق له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند‌و ڕه‌چاوكردنی پێویستیی خوارووی به‌نداوه‌كان.. به‌نداویش تایه‌ی له‌ژێردا نییه‌ بگوازرێته‌وه‌ به‌غدا!.

پێمسه‌یره‌ كاتێ 340 ملیۆن دینار له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌ ئه‌و هه‌ڵا ئیعلامییه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت‌و به‌ده‌ستكه‌وت باس ده‌كرێت!.

PM:03:12:14/05/2017




ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Nike Air Huarache Run Ultra chaussures de tennis,Nike Air Jordan Sky High OG Chaussures,Air Max 1 Ultra SE chaussures de tennis,Air Max 2016 Chaussures,2017 Nike Air Max,Nike Air Max 90 chaussures de tennis
NIKE AIR PRESTO ULTRA FLYKNIT,NIKE AIR PRESTO ULTRA FLYKNIT,NIKE AIR ZOOM ALL OUT,NIKE BLAZER MID MEN,NIKE CLASSIC CORTEZ MEN,NIKE CHUCK POSITE