که‌سێتی به‌ ئیراده‌ى تاکی رۆژئاواو بێ ئیراده‌یی باشوور!

که‌سێتی به‌ ئیراده‌ى تاکی رۆژئاواو بێ ئیراده‌یی باشوور!
نووسینی: عـــه‌تــا قه‌ره‌داخی
سه‌ربارى پرۆسه‌ى به‌رده‌وامی کۆڵۆنیالیکردنی هه‌موو کوردستان له‌رووى سه‌ربارزى و ئیدارى و ئابوورى و که‌لتووریه‌وه‌، جیاوازىئاشکراش له‌ نێوان باشوورى کوردستان و رۆژئاواى کوردستانداهه‌بووه‌. له‌ باشوور له‌ جه‌نگی یه‌که‌می جیهانیه‌وه‌ بزووتنه‌وه‌ى رزگارىنیشتیمانی به‌رده‌وام بووه‌و سه‌رئه‌نجامیش له‌ ساڵی 1991 به‌دواوه‌به‌شێکی زۆرى باشوورى کوردستان له‌ ژێر چه‌پۆکی داگیرکه‌رىعێراقی رزگار کراوه‌، به‌ پێچه‌اونه‌ى رۆژئاوا نه‌بزووتنه‌وه‌یه‌کی دیارله‌وێ سه‌رىیهه‌ڵداوه‌، نه‌ کورد هیچ مافێکی وه‌کو مافی قسه‌کردن وخوێندن و به‌ده‌ستهێنانی ناسنامه‌ى هه‌بووه‌ که‌ له‌ باشوور ئه‌م مافانه‌ىله‌ مێژه‌ به‌ده‌ستهێناوه‌. که‌چی ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رنجه‌ تاکى کورد له‌باشوور له‌ بارێکی لاوازو هه‌ست به‌که‌میکردنی ته‌واوه‌تیدایه‌وبه‌گشتی تواناى نیه‌ له‌سه‌ر پێی خۆى رابووه‌ستێت و هه‌رئه‌وه‌ش وایلێده‌کات له‌به‌رده‌می عه‌ره‌ب و فارس و تورکدا زۆر لاوازبێت وبچه‌مێـته‌وه‌، ئه‌و لاوازیه‌ وایلێکردووه‌ ئینتیماى بۆ خاک و بۆنیشتیمان و بۆ داهاتووى نه‌ته‌وه‌و نیشتیمانیش زۆر لاوازبێت و ده‌رئه‌نجامی ئه‌و لاوازى و شکستی که‌سێتی و هه‌ست به‌بچووکیکردنه‌ى ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌رده‌وام له‌ باشوور وه‌کو تراژیدک کۆمیدیابه‌رده‌وام خۆى نمایش ده‌کات که‌ زیاترین شێوه‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌ دژىیه‌کترى ده‌ست تێکه‌ڵاوى داگیرکه‌ران ده‌که‌ن، ناپاکی له‌یه‌کتروله‌خاک و نیشتیمان ده‌که‌ن.. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ روخاندنیئیراده‌ى تاک له‌م به‌شه‌ى کوردستان به‌ تایبه‌تی حیزب و نوخبه‌ىسیاسی  و ده‌سته‌ى سه‌ره‌وه‌ى حیزبی له‌ باشوور بێ ئیراده‌ترینتوێژن له‌ کۆمه‌ڵگه‌ى کوردیداو له‌ زۆر له‌و بنه‌ما و پرینسیپانه‌رووتکراونه‌ته‌وه‌ که‌ پێویستن بۆ ئه‌وه‌ى مرۆڤ بتوانێت له‌سه‌ر پێیخۆى رابووه‌ستێت و ملکه‌چی داگیرکه‌ر نه‌بێـت و بتوانێت بڵێت نانه‌خێر نابێت. شکسته‌کانی باشوور به‌رهه‌می ئه‌م باره‌ى که‌سێتیتاکی باشووره‌ که‌ حیزب و سیاسه‌تی حیزبی نانه‌ته‌وه‌یی ونانیشتیمانی و رۆڵی نوخبه‌ى پاشکۆى داگیرکه‌ران تیایدائاشکراو دیاره‌..
به‌ڵام سه‌ربارى نه‌بوونی بزووتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یی له‌ رۆژئاواى کوردستانبارى که‌سێتی تاکی کورد له‌وێ جیاوازى هه‌یه‌ له‌ بارى که‌سێتیباشوور.  کەسێتی تاکی رۆژئاوا به‌وجۆره‌ى باشوور نەڕوخێنراوەوهەست ناکات لە عەرەب و تورک و ئه‌وانیتر کەمترە، ئەوەش وایلێکردووە خاوەنی  ئیرادە بێت و هه‌رئه‌وه‌ش واده‌کات له‌ کۆبانێبه‌و ئیراده‌ پۆڵاینه‌وه‌ به‌رزترین نموونه‌ى پاڵه‌وانبازى تۆمار بکات،ئێستاش به‌ هه‌مان ئیراده‌وه‌ له‌ عه‌فرین به‌رامبه‌ر سوپاى فاشیزمیعوسمانی نوێی داگیرکه‌رى تورک بووه‌ستێت. که‌چی له‌ باشوورى به‌گه‌وره‌ترین هێزه‌وه‌ ئه‌وه‌ى به‌ درۆ ناویان ناوه‌ قودسی کوردستان یاندڵی کوردستان ده‌ده‌نه‌وه‌ ده‌ستی دوژمنی داگیرکه‌ر و پاشساویشبه‌وه‌ ده‌هێننه‌وه‌ که‌ گوایه‌ هیزى داگیرکه‌ر زۆر به‌هێزه‌و ئه‌مان لاوازندیاره‌ ئه‌مه‌ش لوتکه‌ى روخانی ئیراده‌ى ئه‌م نوخبه‌ حیزبیه‌یه‌ له‌باشوور.  له‌ رۆژئاوا هێشتا ئینتیما بۆ خاک و نیشتیماننه‌ڕوخاوه‌، ئیراده‌ى تاک به‌هێزه‌و هیوادارم به‌ چه‌شنی ئیراده‌ى تاکیکوردى باشوورى لێبه‌سه‌ر نه‌یه‌ت. هه‌روه‌ک هیوادارم فشه‌ حیزبیکارتۆنی و درۆو ساخته‌ى به‌ناو فره‌یی و دیموکراسی درز نه‌خاته‌ ناوهێزى پته‌وى رۆژئاواوه‌و به‌ده‌ردى فره‌یی درۆزنانه‌ى باشوورورۆژهه‌ڵاتمان نه‌بات. دیاره‌ هۆیه‌کی شکست و بێ ئیراده‌بوونیباشوور ئه‌وفرەییە ساختەیە کە بووەتە بنەمای دابەشبوون وروخاندنی یەکێتی نەتەوەیی و لە بری داگیرکەر ئامانجیسەرەکی حیزبەکانی باشوور دژایەتی کردنی یەکترە بەوەشپێشمەرگەیان لە پارێزەری نیشتیمان و خاکەوە کردووە بەپاێزەری حیزب و بنەماڵەو کەسەکانی ناو حیزب. واته‌ له‌ عه‌قڵیحیزبی باشووردا نه‌ته‌وه‌و نیشتیمان غائیبن به‌ڵکو بنه‌ماڵه‌وکه‌سه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندى حیزب و بنه‌ماڵ‌کان و که‌سه‌کان ئاماده‌ییانهه‌یه‌. ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌وه‌یه‌ که‌ لێره‌ لاى حیزب و نوخبه‌ى سیاسی وحیزبی باشوور نیشتیمان ته‌واو بووه‌و ئه‌وان هیچ خه‌مێکی نه‌ته‌وه‌ونیشتیمانیان نه‌ماوه‌و هه‌م له‌ رووى په‌روه‌رده‌ى حیزبیه‌وه‌و هه‌م له‌رووى ره‌فتارو هه‌ڵس و که‌وت و به‌ڕێ,ه‌بردنی شکستخواردووشه‌وه‌جه‌ماوه‌ریان بێ ئومێد کردووه‌و ئیراده‌ى خه‌ڵکیان رووخاندووه‌. بۆیه‌ ئێستا باشوور له‌به‌رده‌م مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌دایه‌ چونکه‌ئیراده‌ى خه‌ڵک روخاوه‌. مه‌ترسیترین هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر کوردروخاندنی ئیراده‌ى کورد خۆیه‌تی. ئه‌و باره‌ ناهه‌موارو بێئومێدیه‌ى که‌ ئێستا کوردى باشوورى تێدا ده‌ژى به‌ هۆى روخاندنیئیراده‌وه‌یه‌.. که‌ ئیراده‌ روخا گیانی به‌رگریش هه‌رس ده‌هێنێت.. ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئایا ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ کوردى باشوورببێته‌وه‌ به‌ خاوه‌نی ئیراده‌یه‌کی ئه‌وتۆ که‌ هه‌م له‌سه‌ر پێی خۆىرابووه‌ستێت، هه‌م بگاته‌ ئاستێک به‌م حیزبه‌ سیاسیه‌شکستخواردوانه‌ى ئێستاو به‌م نوخبه‌ حیزبی و سیاسیه‌ نه‌خۆشه‌ىئێستا بڵێت بووه‌سته‌، کاتت به‌سه‌ر چوو چونکه‌ مێژوویه‌که‌ ئیراده‌ورۆحی ئێمه‌ ده‌کوژن و له‌سه‌ر سینی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆتانسوکایه‌تیمان پێ ده‌که‌ن و رۆح و ئیراده‌مان هه‌تک ده‌که‌ن.

AM:02:35:25/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 471 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌