( دیدارى ته‌مه‌ن ) تکایه‌ بۆ په‌ند لێوه‌رگرتن بیخوێننه‌وه‌ نه‌ک بۆ ئاڵۆزکردن!

( دیدارى ته‌مه‌ن ) تکایه‌ بۆ په‌ند لێوه‌رگرتن بیخوێننه‌وه‌ نه‌ک بۆ ئاڵۆزکردن!

نووسینی: عه‌تا قه‌ه‌رداخی


هه‌ر که‌س خاوه‌نی که‌سێتی و ره‌وشت و ره‌فتارو مۆراڵی تایبه‌تی خۆیه‌تی، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ هه‌رچۆن هه‌ر تاکه‌که‌سێک شووناسی تایبه‌تی خۆیی هه‌یه‌، به‌ هه‌مان پێوانه‌ش هه‌ر تاکه‌که‌سێک خاوه‌نی ره‌فتارو مۆراڵی خۆیه‌تی. هیچ که‌سیش خاوه‌نی ره‌فتارو مۆراڵی نموونه‌یی نیه‌ له‌و روانگه‌یه‌وه‌ که‌ هه‌ر تاکه‌که‌سێک دوو رووى که‌سێتی هه‌یه‌ روویه‌کی ئاشکراو روویه‌کی شاراوه‌. به‌شێکیش له‌ رووى ئاشکراى که‌سه‌کان بریتیه‌ له‌ نمایش، یان ترس له‌ داب و نه‌ریتی کۆمه‌ڵایه‌تی. واته‌ رووى راسته‌قینه‌که‌ى مرۆڤ، رووه‌ شاراوه‌که‌یه‌تی.


مانشێتی ئه‌و ره‌نانه‌ى رۆژنامه‌ى ئاوێنه‌ که‌ بۆ کتێبه‌که‌ى کاک سه‌لاح ره‌شیدى کرووه‌ (‌ دیدارى ته‌مه‌ن) که‌ بیره‌وه‌رى یان دیداره‌کانی مام جه‌لاله‌، به‌رجه‌سته‌ى ئه‌و بۆچوونه‌ ده‌کات: سالارو مه‌لا به‌ختیار فڕیان به‌سه‌ر ره‌وشت و بیروباوه‌ڕى ئارامه‌وه‌ نه‌بووه‌. بێگومان ئه‌گه‌ر رسته‌که‌ بێ مه‌به‌ست بگوترێت رسته‌یه‌کی درووسته‌و له‌ رووى راستیه‌که‌ هه‌ریه‌که‌ له‌م دوو کاره‌کته‌ره‌ که‌سێتی سه‌ربه‌خۆى خۆیانیان هه‌یه‌، هه‌رچۆن شه‌هید ئارامیش که‌سێتی خۆیی هه‌بووه‌و به‌و پێیه‌ش ره‌فتارو ره‌وشت و ئه‌خلاق بیروباوه‌ڕیی خۆیی هه‌بووه‌. به‌ڵام لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئایا‌ مام جه‌لال بۆچی ئه‌و قسه‌یه‌ ده‌کات؟ دیاره‌ له‌و نامانه‌شی که‌ کاتی خۆى مام جه‌لال بۆ کاکه‌ حه‌مه‌ى حاجی مه‌حمودى نووسیووه‌ له‌سه‌روبه‌ندى ئاڵاى شۆڕشدا، هه‌مان شتی بۆ کاکه‌ حه‌مه‌ نووسیووه‌. به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه‌ بۆچی له‌ ناو هه‌موو کتێبه‌که‌دا رۆژنامه‌ى ئاوێنه‌ ئه‌و رسته‌یه‌ ده‌کات به‌ مانشێت؟ هه‌روه‌ها مام جه‌لال چه‌ندینجار سه‌رسامی خۆى به‌ که‌سێتی مه‌لا مسته‌فاى بارزانی ده‌رده‌بڕێت، بۆچی ئهو رسته‌یه‌ بره‌وى پێده‌درێت که‌ ده‌ڵێت:‌ بارزانی‌ پیاوکوشتن و  ئاوخواردنی( ده‌بوا بنووسرایه‌ ئاو خواردنه‌وه‌) لا وه‌ یه‌ک بوو‌.


به‌ڵام با بگه‌ڕینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئایا ئه‌گه‌ر سالارو مه‌لا به‌ختیار هه‌ڵگرى ئه‌خلاقی شاسوار جه‌لال نه‌بن ئیتر ماناى ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م دوو کاره‌کته‌ره‌ هیچ نین؟ به‌ڕاستی به‌لاى منه‌وه‌ سه‌یره‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو به‌ڕێزه‌ ئه‌و قسه‌یه‌یان به‌لاوه‌ ناخۆش بێت. هیچ گومانی تێدا نیه‌  هیچ که‌س له‌ ناو یه‌کێتیدا هه‌ڵگرى ئه‌خلاقی مام جه‌لال نیه‌ به‌دڵنیایشه‌وه‌ مام جه‌لالیش هه‌ڵگرى ئه‌خلاقی هیچ که‌سی تر نه‌بووه‌ به‌ مامۆستا برایم ئه‌حمه‌دیشه‌وه‌. هه‌روه‌ک هیچ به‌رپرسێکی ترى ناو یه‌کێتیش هه‌ڵگرى ره‌فتارى نه‌ مام جه‌لال و نه‌ شه‌هید ئارام و نه‌ شه‌هید شه‌هاب و نه‌ شه‌هید ئازاد هه‌ورامی و نه‌ هیچ شه‌هیدو که‌سێکی تر نیه‌. واته‌ هه‌رکه‌س هه‌ڵگرى ئه‌خلاقی خۆیه‌تی.


بێگومان ئه‌وه‌ى گرنگه‌ ئایا ئه‌خلاقی تاکه‌که‌سه‌کان وه‌کو خۆیان چۆنه‌؟ واته‌ ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئایا سالارو مه‌لا به‌ختیار که‌ کراونه‌ته‌ مانشێت و له‌ دوێنێوه‌ زۆرێک له‌ ماڵپه‌ڕو تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان وه‌کو ئه‌وه‌ى هه‌نگونیان له‌ کلۆره‌ داردا دۆزیبێته‌وه‌ باسی ئه‌و ناونیشانه‌ ده‌که‌ن و هه‌ندێ له‌و سیاسی و به‌رپرسانه‌ى که‌ له‌ رووى ئه‌خلاقیه‌وه‌ زۆر له‌ دواى ئه‌و دوو کاره‌کتره‌وه‌ن خه‌نی و شاگه‌شکه‌ن که‌ گوایه‌ مام جه‌لال ئه‌و قسه‌یه‌ى به‌ ئه‌و دوو که‌سێته‌ گوتووه‌. پرسیارى ئێستا ئه‌وه‌یه‌ ئایا له‌ رووى گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ له‌سه‌دا چه‌ندى به‌رپرسانی یه‌کێتی و گۆڕان و پارتی و ... له‌م دوو که‌سه‌ باشترن؟ ئایا له‌ رووى  ئه‌خلاقی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ ، له‌ رووى کوشتنی نه‌یاره‌کانیان له‌ پشته‌وه‌، له‌ رووى دزى له‌ سامانی گشتی، له‌ رووى خوێنده‌وارى، له‌ رووى بوونی فایل و ده‌ست تێکه‌ڵکردن له‌گه‌ڵ یه‌عس ، له‌گه‌ڵ وابه‌سته‌یی بۆ ئێران، بۆ تورکیا، بۆ شیعه‌و سوونه‌ى عێراق، له‌ رووى نه‌به‌زین و له‌ رووى سوکایه‌تی پێکردنه‌وه‌ له‌لایه‌ن هاوڕێ و هاو خه‌باته‌کانیانه‌، له‌ رووى دنیابینی و سه‌یرکردنی ئاینده‌ى کوردو سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌، چه‌ند له‌به‌رپرسانی ئێستاى کوردستان له‌م دوو کاره‌کته‌ره‌ باشترن؟ به‌هه‌رحاڵ ئه‌مه‌ واقیعی کۆمه‌ڵایه‌تی کوردیه‌ به‌ تایبه‌تی واقیعه‌ نه‌خۆشه‌که‌ى سیاسه‌ت و ناوه‌نده‌ زه‌لکاو ئاساییه‌که‌ى سیاسه‌ت و حیزبایه‌تی که‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌ بێ به‌ها سه‌یرى که‌سه‌کان ده‌کات و ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ من بوویت ئه‌وه‌ شه‌یتانیش بیت لاى من فریشته‌یه‌ت، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ منیش نه‌بیت فریشته‌ش بیت هه‌ر شه‌یتانیت. ( له‌ راستیدا من کاتێک ئه‌مه‌ ده‌نووسم پێشتر زیاد له‌ جارێک نامه‌ى تووندو پڕ له‌ ره‌خنه‌م بۆ کاک مه‌لا به‌ختیار نووسیووه‌ له‌سه‌ر هه‌ندێ ته‌سریحدان و قسه‌کردن و دڵنیاشم ئه‌گه‌ر گوێی له‌ ره‌خنه‌کانی من بگرتایه‌ پێگه‌ى له‌ ناو یه‌کێتیدا زۆر له‌وه‌ى ئێستاى به‌هێزتر ده‌بوو، ئه‌وه‌ش بۆ یه‌کێتی و بۆ کوردیش باشتر ده‌بوو چونکه‌ تاکو ئێستا تاکه‌ به‌رپرسی یه‌کێتیه‌ که‌ به‌ده‌نگی به‌رز باسی گه‌نده‌ڵی حیزبه‌که‌یی و هاوه‌ڵ‌کانی له‌ سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبه‌ ده‌کات. تۆبڵێی ئه‌گه‌ر ئه‌میش به‌ئه‌ندازه‌ى زۆرێکی تریان گه‌نده‌ڵ و فایلداربووایه‌ بوێرى ئه‌وه‌ى هه‌بووایه‌ به‌وجۆره‌ باسی گه‌نده‌ڵی بکات. دیاره‌ مه‌به‌ست له‌م قسه‌یه‌ ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ ئه‌م کاره‌کته‌ره‌ بێ خه‌وشه‌. چونکه‌ هه‌ر هیچ نه‌بێت گریمان بچوکترین گه‌نده‌ڵی نه‌کردووه‌ به‌ڵام هاوه‌ڵی به‌شێک له‌ گه‌نده‌ڵکارانه‌، به‌ گوێره‌ى کاک سالار عه‌زیز من بێجگه‌ له‌ چه‌ند ده‌مه‌ته‌قێ و گفتوگۆیه‌کی ئاسایی هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی نزیکم له‌گه‌ڵیدا نه‌بووه‌و نیه‌، به‌ڵام له‌ هیچ لایه‌که‌وه‌ باسی دزى، گه‌نده‌ڵی، یان که‌موکورتی ئه‌خلاقی ئه‌م پیاوه‌ ناکرێت، بۆیه‌ حه‌قه‌ دوور له‌ شه‌هید ئارام و وه‌کو خۆى شانازى به‌ ئه‌خلاقی خۆیه‌وه‌ بکات. من هه‌ست ده‌که‌م له‌م بابه‌ته‌دا به‌جۆرێک غه‌در له‌م دوو که‌سێتیه‌ ده‌کرێت، هه‌ربۆیه‌ ئه‌م وتاره‌ کورته‌م نووسی. بیره‌وه‌رییه‌کانی مام جه‌لال به‌ باش و خراپیه‌وه‌ به‌ شێکه‌ له‌ مێژووى رووداوه‌کانی باشوورى کوردستان له‌ شه‌ست ساڵی رابردوودا، بۆیه‌ هیوادارم وه‌کو ئه‌زموونی سه‌رکرده‌یه‌کی کورد بیخوێنینه‌وه‌و سوود له‌ لایه‌نه‌ گه‌شه‌کانی وه‌ربگرین و له‌ لایه‌نه‌ تاریکه‌کانیشی ده‌رس و عیبره‌ت وه‌ربگرین چونکه‌ بیره‌وه‌رییه‌کانی ئه‌و به‌شێکه‌ له‌ مێژووى ئێمه‌و ناشێت قسه‌و باسه‌کانی ئه‌و بۆ دژایه‌تیکردنی یه‌کترى و بۆ سووکایه‌تی کردن به‌ یه‌کترى و بۆ زیاتر ئاڵۆزکردنی ناوماڵی کوردو زیاتر لێکدوورخستنه‌وه‌مان به‌کاربهێنرێت. هه‌روه‌ک هیوادارم بڵاوکردنه‌وه‌ى کتێبه‌که‌ له‌لایه‌ن کاک سه‌لاح ره‌شیده‌وه‌ له‌م کاته‌ ناسک و ئاڵۆزه‌دا هیچ ئامانجێک له‌ پشتیه‌وه‌ نه‌بێت بێجگه‌ له‌ دڵسۆزى و خۆشه‌ویستی بۆ گه‌ل و نیشتیمان.


PM:02:18:07/05/2017




ئه‌م بابه‌ته 572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Nike Air Huarache Run Ultra chaussures de tennis,Nike Air Jordan Sky High OG Chaussures,Air Max 1 Ultra SE chaussures de tennis,Air Max 2016 Chaussures,2017 Nike Air Max,Nike Air Max 90 chaussures de tennis
NIKE AIR PRESTO ULTRA FLYKNIT,NIKE AIR PRESTO ULTRA FLYKNIT,NIKE AIR ZOOM ALL OUT,NIKE BLAZER MID MEN,NIKE CLASSIC CORTEZ MEN,NIKE CHUCK POSITE