سەرۆکی ژوور لەگەڵ نوێنەری مامۆستیان کۆبۆوە بۆ دەسپێکردنەوەی خوێندن لە سلیمانی

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی داوا لە مامۆستایان دەکات دەرگای قوتانخانەکانیان بکەنوەو هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی مامۆستایان دەدات.
 
لەژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەسەر داوای بۆردی چارەسەری قەیرانەکانی سلێمانی نوێنەری بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکانی سلیمانی لەگەڵ سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بەختیار مەحمود کۆبونەوە.
 
لەکۆبونەوەکەدا سیروان محەمەد داوایکرد بەپێی توانا و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی مامۆستایان و داواکاریەکانیان دەسپێکردنەوەی خوێندن لە قوتابخانەکان دەست پێبکاتەوە تا چیتر خوێندن لەشاری سلێمانی دوانەکەوێت، پشتیوانی تەواوی بۆردی چارەسەری قەیرانەکانی سلێمانی بۆ مامۆستایان دەربڕی کەلەلایەن ژمارەیەک لە سەرمایەداران و کەسایەتی شاری سلێمانیە دروستکراوە.
 
لای خۆشیانەوە مامۆستایان دڵخۆشی خۆیان پیشاندا بەوەی کە ژوری بازرگانی سلێمانی و سەرمایەداران لەخەمی مامۆستایان و چارەسەرکردنی کێشەکاندا وە ڕایانگەیاند: دەسپێکردنەوەی خوێندن بە جێ بەجێ کردنی بەڵێنەکانی حکومەت دەبێت وە ڕێکخستنەوەی سیستمی موچەی مامۆستیان کە بەشی خەرجیانبکات و مانگانە لەکاتی خۆیاندا موچەوەربگرن و دوانەکەوێت.
 
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەڵێنی بە مامۆستایاندا ئەوبۆردەی دروستکراوە بە هەمو توانایەکیەوە هەوڵ دەدات بۆ دەسپێکردنەوەی دەوامی خوێندن لە ناو قوتابخانەکاندا تا سیستمی خوێندن لەمساڵدا کێشەی بۆ دروست نەبێت.