حاجیانی کوردستان 200 هەزار دۆلاریان بە خورما داوە

 
حاجیانی کوردستان لە سەفەری ئەمجارەیان بۆ حەج 200 هەزار دۆلاریان بە خورما داوە و 700 سەر ئاژەڵیشیان سەربڕیوە.

ساڵانە لە وڵاتە جیاجیاكانی جیهانەوە موسڵمانان بۆ فەریزەی حەج روو لەوڵاتی سعوودیە دەكەن و دواتر بەمەبەستی دیاری کۆمەڵێک دیاری لەگەڵ خۆیان دەهێننەوە و هەندێک لەو دیارییانەش بریتین لە خورما و ئاوی زەمزەم.

مەریوان نەقشبەندی سەرپەرشتیاری تیمی راگەیاندن و پێوەندییەكانی حاجیانی هەرێم لە وڵاتی سعوودیە بۆ “وشە”گوتی بەمەبەستی حەجکردنئەمساڵ لە هەرێمی كورستانەوە سێ‌ هەزار و  656هاوڵاتی روویان لە سعوودیە کردووە.حاجیانی جیهان ساڵانە لە كاتی ئەنجامدانی فەریزەی حەجدا بایی زیاتر لە 150 ملیۆن دۆلار خورمای “عجوە”دەكڕن، حاجیانی هەرێمیش ئەمساڵ بایی 200 هەزار دۆلار لەو خورمایەیان كڕیوە.

مەریوان نقشبەندی باسی لەوەشكرد کە فەرموودەیەکی پێغەمبەر لەبەردەم دووکانەکان هەڵواسراوە کە بەو هۆیەوە هانی حاجیان دەدرێ خورماکە بکڕن. بە گوێرەی ئەو فەرموودەیە خورماکە پیرۆزییەکی تایبەتی هەیە. خورمای عەجوە جۆرێكە لە جۆرەكانی خورما کە تایبەتە بە شاری مەكکە لەوڵاتی سعوودیە.