نابێت هیچ كەسێك ئەو 5 شوێنە ببینێت

لەم جیهانە زۆر شوێن هەیە بۆ سەردانی كردن و بینین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا كومەڵێك شوێنی دیكە هەن كە ڕێگە نادرێت هیچ كەسێك سەردانیان بكات و بیانبینێت.

لێرەدا ئاماژە تەنها بە پێنج لەو شوێنە نهێنییانە دەكەین كە ڕێگە پێنەدراوە سەردانیان بكرێت:

1. ژووری نووستنی شاژنی بەریتانی ئەلیزابێز : ئەم ژوورە لە كۆشكی بێكینگهامە ژمارەیەكی زۆری پاسەوان لەوێدا پارێزگاری لێدەكەن و ڕێگە نادرێت هیچ كەسێك سەردانی بكات.

2. دورگەی مارەكان : دورگەیەكی بچووكە دەكەویتە وڵاتی بەرازیل و زیاتر لە (4000) ماری تێدا دەژی كە لە ترسناكترین جۆرەكانی مارن لە جیهاندا بۆیە حكومەتی بەرازیل بە مەبەستی پارێزگاری بڕیاریداوە كە ڕێگە لە گەشتیاران بگرێت سەردانی ئەو شوێنە بكەن.

3. قەڵای فۆرت نۆكس : قەڵای فۆرت نۆكس لە ئەمریكایە ئەم قەڵایە كەنزی نیشتیمانی و پارچە ئاڵتونی لێهەڵگیراوەو (30) هەزار سەرباز پارێزگاری لێدەكەن.

4. كارگەی دروستكردنی كۆكاكۆلا : شێوازی دروستكردنی كۆكاكۆلاو ئەو ماددانەی لە پێكهاتەیدان بە تەواوەتی بە نهێنی ماونەتەوەو تەنها چەند كەسێكی كەم دەیزانن و شوێنی دروستكردنەكەشی بە تەواوەتی داخراوەو شاراوەیە.

5. ناوچەی 51 : ناوچەی (51) لە نیڤادا، كە دەكەوێتە (201) كیلۆمەتر لە باكووری خۆرهەڵاتی ویلایەتی (لاس ڤیگاس) لە ویلایەتە یەكگرتووكان ئەم ناوچەیە لەلایەن حكومەتی ئەمریكا بە مەبەستی چاودێری ئاسمان و چەندەها كارو پڕۆگرامی لێ ئەنجام دەدرێت بۆ ئەو مەبەستەش حكومەت دەیەوێت بە شێوەیەكی نهێنی و پارێزراو بمێنێتەوە.


PM:02:31:21/12/2017




ئه‌م بابه‌ته 1283 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌