شیرینییەک له‌سلێمانی٧٠ ساڵە دەرگاکەی کراوەتەوە

عەبالەی حەڵواچی، دوای ٧٠ ساڵ، دەیانەوێت شیرینییەکەی باپیرەیان درێژە پێبدەن و وەک خۆیان دەڵێن، ھەرچەندە کارەکەیان سودێکی ئەو تۆی نه‌ماوە، بەڵام وەک و وەفایەک بۆ باپیرەیان بەردەوامن.

لەنزیک کڵاشچنەکانی سابونکەران لەسلێمانی، شیرینییەک ٧٠ساڵە دەرگاکەی کراوەتەوە، شیرنییەکەی عەبالە، دەمی زۆرێک لەسلێمانییەکان و رێبوارانی شیرین کردووە، لەساڵی ١٩٤٧ عەبدوڵا عارف ئەحمەد، ناسراو، بەعەبالە، دووکانێکی بچوکی دروست کرد.

توانا بەختیار، کوڕەزای عەبالە ، باسیلەوەکرد، ھەر لەکۆنەوە، باپیرەیان، زۆرێک لە جۆرەکانی شیرینی دروستکردووەو ئێستا ئەوان وەک کارگەیەکی شیرینی، کارەکانیان دەکەن و بەردەوامن.

توانا دەڵێت"وەک ڕێزێک بۆناوی عەبالە، دەمانەوێت لەسەر کارەکە بەردەوام بین، ئەگینا بەھۆی گرفتی ماددی دەستدەکەین بەگیرفانی خۆماندا بۆ بەردەوامبوونی ناو و کارەکەی".

عەبالە، لەساڵی ١٩٤٧ لەسەر شەقامی ئەسحابەسپی دەستیکردووە، بەدروستکردنی شیرینی و زۆرێک لە سەردەمی خۆیدا، تامەزرۆی تامی دەستی بوون، دواتر دووکانەکە بۆ سابونکەران دەگوازێتەوەو کردوویەتی بە کارگەیەکی گەورەتر.

ئێستا ڕۆژانە ٣ کەس، لەکارگەکەی عەبالەدا کاردەکەن و بەرھەمەکانی شیرینی بەرھەمدەھێنن، توانا وتیشی،"وەک زۆرێک لەپیشەکانی دیکەش کارگەکەمان بەھۆی قەیرانی دارایی ساغکردنەوەی بەرھەمەکانی کەمتربووەتەوە". 

لەکارگەکەدا، جۆرەکانی شیرینی( لوقمی شیرینی، لوقمی مێوژ، لوقمی ئاوی، مەسکەت، لەبزینە، کونجی و گەزۆ) بەرھەمدەھێندرێن، لەناوشاری سلێمانی بەرھەمەکانیان ساغ دەکرێنەوە.

"باپیرە گەورەم، لەخۆشەویستی و لێھاتوویی عەبدوڵا عارف-دا، ناوی ناوە عەبالە، ئێستاش ئێمە وەک نەوەکانی دەمانەوێت ئەو بەرھەمانەی عەبالە، بەھەمان تاموچێژ بەرھەمبھێنین ھەرچەندە لە ساڵی ٢٠٠٧و لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا جێیھێشتین بەڵام بە بەردەوامی کارەکە نەمان ھێشت ناوەکەی دابمرکێتەوە" توانا وای وت.
 
خەندان



PM:03:16:20/12/2017




ئه‌م بابه‌ته 1548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌