عێراق فرۆكەی بێ فڕۆكەوان لەچاودێرییكردنی بۆرییە نەوتییەكان بەكاردەهێنێت


وەزارەتی نەوتی عیراق سەرگەرمی داڕشتنی پلانێكە بۆ بەكارهێنانی فرۆكەی بێفرۆكەوان لەچاودێركردنی بۆرییە نەوتیەكاندا.

عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرایكرد: وەزارەتەكەیان لە ساڵی داهاتوەوە بەنیازی بەكارهێنانی فرۆكەی بێفرۆكەوانە  لەچاودێرییكردن و پاراستنی هێڵەكانی گواستنەوەو بەرهەمهێنانی نەوت.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری جیهادەوە بڵاویكردوەتەوە: كە جەبار عەلی ئەللوعێبی وەزیری نەوتی عیراق داواس لە بەرپرسانی وەزارەتەكەی كردوە بەدوای ئەو كۆمپانیایانەدا بگەڕێن كە تایبەتمەندن بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری پاسەوانیكردن تا لەرێگەیانە فرۆكەی بێفڕۆكەوان و سیستمی چاودێرییكردن بگەیەنرێنە عێراق بۆ پاراستنی بۆرییە نەوتییەكان.


PM:03:27:19/12/2017




ئه‌م بابه‌ته 622 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌