سه‌رمایه‌دارانی توركیا بێ ئومێدبوون له‌ سه‌قامگیری ئاسایشی وڵاتەکەیان


سه‌رمایه‌دارانی توركیا ترسیان هه‌یه‌ سه‌رمایه‌كانیان له‌ توركیا وه‌گه‌ڕ بخه‌ن، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌و باره‌ ناسه‌قامگیره‌ سیاسیه‌یه‌ كه‌ له‌ توركیا هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌.

ئه‌رداڵ شاغله‌م نووسه‌ری بواری ئابووری له‌ رۆژنامه‌ی (حوریه‌ت)ـی توركی، پێیوایه‌ دۆسیه‌ی ره‌زا سه‌راف له‌ ئه‌مریكا، كه‌ هۆكارێكی سه‌ره‌كییه‌ بۆ تێكچوونی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مریكا و توركیا، كاریگه‌ری زۆر خراپی له‌سه‌ر ره‌وشی ئابووری له‌ توركیا دروست كردووه‌.

سه‌رمایه‌داران بێ ئومێدبوون له‌ سه‌قامگیری ئاسایشی ناوه‌خۆی توركیا.

له‌ به‌شێكی تری نووسینه‌كه‌یدا، باس له‌ جێگیركردنی مووشه‌كی به‌رگری (ئێس 400) ده‌كات له‌ توركیا، كه‌ له‌ لایه‌ن رووسیاوه‌ دروست كراوه‌ و ئه‌ندامانی ناتۆی تووڕه‌ كردووه‌.

نووسه‌ر پێیوایه‌ سه‌رمایه‌داران ده‌ترسن یه‌كێتی ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا سزای زۆر قورس به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنن، بۆیه‌ ده‌ترسن سه‌رمایه‌كانیان له‌ توركیا وه‌گه‌ڕبخه‌ن.

هه‌روه‌ها ده‌نووسێ "بێ ئومێدی سه‌رمایه‌دارانی توركیا رۆژ به‌ رۆژ گه‌وره‌تر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ئاینده‌ی ئابووری توركیا ده‌بێت".


AM:10:11:19/12/2017




ئه‌م بابه‌ته 688 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌