ئاسایشی نیشتمانیی ئێران: كۆتایی به‌ كۆڵبه‌ری ده‌هێنین

ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ده‌ڵێت: كۆتایی به‌ كۆڵبه‌ری ده‌هێنین چونكه‌ شایسته‌ی كورد نییه‌.

عه‌لی شه‌مخانی كه‌به‌ سه‌ردانێك گه‌یشتۆته‌ پارێزگای سنه‌ ڕایگه‌یاند: حكومه‌ت چه‌ندین بڕیاری بۆ باشتركردنی بژێوی و ئاستی باروگوزه‌رانی پارێزگاكانی خۆرئاوای ئێرانی داوه‌ و به‌پێی ئه‌و بڕیارانه‌ ئیتر پیشه‌ی كۆڵبه‌ری كۆتایی پێدێت.

شه‌مخانی وتیشی: ژیان له‌ڕێگه‌ی كۆڵبه‌ری شایسته‌ی حكومه‌تی ئیسلامی نییه‌ و وه‌ڵامێكیش نییه‌ بۆ وه‌فاداری كورد.


PM:04:06:18/12/2017




ئه‌م بابه‌ته 472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌