پیشەسازی ئۆتۆمبێل رێژەی لەسەدا 3 پۆینت 5ی بەرهەمی ناوخۆیی ئێران پێكدەهێنێت


 وەزیری بازرگانی ئێران ئاشكرای دەكات، پیشەسازی ئۆتۆمبێل رێژەی لەسەدا 3 پۆینت 5ی بەرهەمی ناوخۆیی وڵاتەكەی پێكدەهێنێت‌و  پلانیان هەیە ئەو رێژەیە بۆ لەسەدا 4 زیادبكەن.

محەمەد شەریعەتمەداری وەزیری بازرگانی‌و پیشەسازی ئێران رایگەیاند، لەئێستادا نزیكەی 30 كۆمپانیای گەورەی پیشەسازی ئۆتۆمبێل لەئێران هەیەو ئەمساڵ نزیكەی 3 ملیۆن ئۆتۆمبێل بەرەهەم هاتووە، جگەلەوەش 120 هەزار ئۆتۆمبێلی بارزگانی بەرهەمهێنراوەو 30 هەزاری هەناردەی دەرەوە كراوە.

محەمەد شەریعەتمەداری ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا پیشەسازی ئۆتۆمبێل رێژەی لەسەدا 3 پۆینت 5ی بەرهەمی ناوخۆیی ئێران پێكدەهێنێت‌و  پلانیان هەیە تاوەكو ساڵی 2025 ئەو رێژەیە بۆ لەسەدا 4 زیادبكەن.


PM:05:19:17/12/2017




ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌