ژوورى بازرگانى‌و پیشه‌سازى له‌كێشه‌كه‌ت ئاگادار بكه‌ره‌وه‌


ژوورى بازرگانى‌و پیشه‌سازى سلێمانى هه‌مو بازرگانان‌و پیشه‌سازانى به‌ڕێز ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌توانن له‌ڕێگه‌ى ئیمه‌یل‌و په‌یجى ژوورو ژماره‌ى ته‌له‌فونى تایبه‌ت به‌كێشه‌كانتان، له‌سكاڵا‌و گرفته‌كانتان ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون‌و چاره‌سه‌ر كردنیان.

هه‌روه‌ها ژوورى بازرگانى‌و پیشه‌سازى سلێمانى خۆشحاڵه‌ به‌وه‌رگرتنى پێشنیار‌و بیرۆكه‌ى ئێوه‌ى بازرگانان‌و پیشه‌سازانى به‌ڕێز به‌ئامانجى پێشخستنى كارو چالاكیه‌كانمان.

له‌ڕێگه‌ى ئه‌م ئیمه‌یل‌و په‌یج‌و ژماره‌ى ته‌له‌فونه‌وه‌، ژوورى بازرگانى‌و پیشه‌سازى سلێمانى له‌سكاڵا‌و پێشنیاره‌كانتان (له‌گه‌ڵ ناوو ژماره‌ى پێناسى ژوور‌و ته‌له‌فونه‌كانتان) ئاگادار بكه‌ره‌وه‌:
ئیمه‌یل: skala@sulcci.com
په‌یجى فه‌یسبووك: www.facebook.com/zhuribazrigani
ژماره‌ى ته‌له‌فون: 009647501562647



PM:05:22:16/12/2017




ئه‌م بابه‌ته 2730 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌