ساڵانە 2 ترلیۆن‌و 600 ملیار دۆلار دەدرێتە بەرتیل

ناوەندی هەواڵی سەر بەنەتەوە یەكگرتووەكان بڵاویكردۆتەوە، ساڵانە لەسەر ئاستی جیهان 2 ترلیۆن‌و 600 ملیار دۆلار دەدرێتە بەرتیل.

 بەپێی ئەو دەرئەنجامانەی نەتەوە یەكگرتووەكان بەدەستی گەیشتووە، ئابووری جیهان ساڵانە بەهۆی شێوازە جیاوازەكانی گەندەڵیەوە 2 ترلیۆن‌و 600 ملیار دۆلار  لەدەست دەدات، هاوكات قەبارەی زیانی وڵاتە هەژارەكان بەهۆی بڵاوبوونەوەی دیاردەی بەرتیلەوە 10 هێندە زیادیكردووە.

 هاوكات راپۆرتە نێودەوڵەتیەكان ئاماژەیان بەوەشكردووە، روسیاو ئۆكرانیا لەریزبەندی یەكەمینی ئەو وڵاتانەی ئەوروپادان كە دیاردەی بەرتیل‌و گەندەڵی تیایاندا بڵاوە، بەتایبەتی لەسەر ئاستی فەرمانبەران‌و بەرپرسەكان.


AM:09:57:13/12/2017




ئه‌م بابه‌ته 374 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌