گازپرۆم، چاوەرێی وەبەرھێنانی ٢.٥ ملیار دۆلار دەکات لەعێراق


کۆمپانیای گازپرۆم-ی روسی، دەست بەکارکردن دەکاتەوە، لەوێستگەی نوێی غاز، لەکێڵگەی بەدرە لەعێراق و چاوەرێی وەبەرھێنانە بەبڕی ٢.٥ملیار دۆلار لەو کێڵگەیە تاساڵی ٢٠٣٠.

بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، کۆمپانیای گازپرۆمی روسی دەستی بەکارکردن کردووە لە وێستگەیەکی غازی کەتوانای ١.٦ملیار سێ جا غازە، لەکێڵگەی بەدرە.

ئەلیکساندەر دیوکوف، سەرۆکی جێبەجێکاری گازپرۆم، ئەمڕۆ رایگەیاند، کۆمپانیای گازپرۆمی روسی و ھاوبەشەکانی کێڵگەی نەوتی بەدرە لەعێراق پەرەپێدەدەن و ھەوڵدەدەن ٢.٥ملیار دۆلاری دیکە وەبەرھێنان بکەن لەوپرۆژەیە تاساڵی٢٠٣٠.


AM:10:32:07/12/2017




ئه‌م بابه‌ته 98 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌