سلێمانی: رۆژانە تەنها 5 تانكەر نەوتی سپی لە بەغداوە دەگاتە سلێمانی


ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت: رۆژانە تەنها 5 تانكەر واتە 180 هەزار لیتر نەوتی سپی لە بەغداوە دەگاتە پارێزگای سلێمانی‌و بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەكرێت، لەبەرئەوە پرۆسەی دابەشكردنەكە زۆر خاوە.

رێكەوت زەكی لەمیانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی ئەمڕۆی كەناڵی گەلی كوردستاندا رایگەیاند: نزیكەی ملیۆنێك‌و 500 هەزار لیتر نەوت ماوە لە قەزای شارەزوور‌و عەربەت دابەش بكرێت، دوای دوو هەفتەی تر لەناو شاری سلێمانی دەست دەكرێت بەدابەشكردنی نەوتی سپی، كە پێویستی بە 49 ملیۆن لیتر هەیە.

وتیشی: ماوەی چەند رۆژێكە خەریكی بەدواداچوونی ئەوەین، كە بۆچی نرخی یەك بەرمیل نەوتی سپی لە 48 هەزار دینارەوە بۆ 54 هەزار دینار زیادكراوە، بەڵام تاوەكو ئێستا نەگەیشتوینە ئەنجام.


PM:08:48:06/12/2017




ئه‌م بابه‌ته 231 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌