عیراق‌و سعودیە 18 یاداشتی لێك تێگەیشتن ئیمزادەكەن


خالید فالح وەزیری وزەی سعودیە رایگەیاند، وڵاتەكەی 18 یاداشتی لێك تێگەیشتن لەبواری وزەو نەوت لەگەڵ عیراق ئیمزا دەكات.

وەزیری وزەی سعودیە لەمیانی بەشداریكردنی لەپێشانگەی بەسرە بۆ نەوت‌و غاز رایگەیاند، 22 كۆمپانیای سعودی بەشداریان لەو پێشانگایەدا كردووەو 18 یاداشتی لێك تێگەیشتنیان هەیە بۆ ئەوەی لەگەڵ لایەنی عیراقی ئیمزای بكەن، كە دەبنە سەرەتایەك بۆ رێكەوتن‌و هاوبەشیكردنی هەردوو وڵات لەبواری نەوت‌و وزە‌و كەرتەكانی تری وەبەرهێناندا.

لای خۆشیەوە جەبار لعێبی وەزیری نەوتی عیراق وتی، پەیوەندیەكانی نێوان بەغداو ریاز گەشەیان كردوە‌و بڕیارە لەگەڵ وەفدی سعودیە یاداشتی لێكتێگەیشتن لەبوارەكانی نەوت‌و گاز، پترۆكیمیایی، وەبەرهێنان‌و چەندین بواری تردا ئیمزا بكەین.


PM:12:16:06/12/2017




ئه‌م بابه‌ته 50 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌