پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی: عیراق خاوه‌نی 49 ملیار دۆلار یه‌ده‌گی دراوی بیانییه‌

پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عیراق رایگه‌یاندوه‌: عیراق خاوه‌نی 49 ملیار دۆلار یه‌ده‌گی دراوی بیانییه‌.

عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عیراق به‌ ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه‌، پلانیان ھه‌یه‌ له‌ ساڵی 2018 دا، قه‌واڵه‌ی سیادی بگه‌یه‌ننه‌ 2 ملیار دۆلار، بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی بانكی عیراق له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ساڵانی رابردودا به‌ھۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و شه‌ڕی دژی تیرۆره‌وه‌ رووبه‌رووی قه‌یران بووه‌و به‌ھۆی كورتھێنانی بودجه‌ی ساڵانه‌شه‌وه‌ عیراق ناچار بوو قه‌رزێكی زۆری ده‌ره‌كی بكات.

راشیگه‌یاند: له‌ ئێستاشدا به‌نیازه‌ په‌یوه‌ندی بانكی له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بییدا به‌ھێز بكات.


AM:10:55:27/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 330 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌