پێشانگایەکی خۆراکی لەپرتوگال دەکرێتەوە بازرگانانی سلێمانی دەتوانن بەشداربن


ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاگاداری بازرگانانی خواردن دەکات لە سلێمانی دەتوانن بەشداربن لە پێشانگای خۆراکی پرتوگال کە بەشداریکردنی بازرگانانی سلێمانی لەسەر داوای پرتوگالە بۆ کردنەوەی دەرگایەک لە نێوان کۆمپانیاکانی پرتوگال و کوردستان.

٢٣ هەمین پێشانگای نێودەوڵەتی خواردن و خواردنەوە لە بەرواری 2/12  بۆ 2/14ی 2018   لە شاری لیشبۆنە لە پرتوگال بەرێوەدەچێت. ئەم پێشانگایە یەکێکە لە گەورەترین و بەناوبانگترین پێشانگاکانی ئەوروپا بۆ کۆمپانیا جیهانییەکان کە ٥٠٠ کۆمپانیای پرتوگالی لە ٢٨ بەشی جیاواز بەرهەمەکانیان دەخەنەڕوو.

مادەکان کە نمایش دەکرێت وەک شەراب و خواردنەوەی کحولی و بێ کحولی و ماسی و خواردنی دەریایی و بەرهەمی پسکیت و میوەو سەوزەو هەندێک بەرهەمی تر. 

کەل و پەلی خواردەمەنی پێشکەش ئەکرێت وەک مەنجەڵ و قۆری و کتری و کوپ و پیاڵە و چەقۆو چەتاڵ و چەند کەرەستەیەکی تر.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی داوادەکات لە ئەندامان و کۆمپانیاکانی بواری خواردن و خواردنەوە کە دەیانەوێت لە پێشانگاکە بەشداربن سەردانی ژوور بکەن بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر.
 
ھەر بازرگانێک خوازیارە بەشداربێت لەو پێشانگایە دەتوانێت لە ڕۆژی 11/22 تا 11/29 سەردانی بەشی پەیوەندیەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بکات.
 
 


PM:12:52:21/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 1265 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌