عەبادی: موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرین

سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: بێ چاكسازی هیچ جۆرە هەوڵێكی دژە گەندەڵی بە ئەنجام ناگات و دەستكەوتی نابێت.


(حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی عێراق لەمیانەی سازكردنی كۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا رایگەیاند، هێزە ئەمنییەكانی عێراق ئامادەی ئازاد كردنی هەموو ئەو ناوچانەن كە ساڵی (2003) ەوە نەیانتوانیوە دەستی بەسەردا بگرن.


ئەو لە درێژەدا وتی: بێ چاكسازی هیچ جۆرە هەوڵێكی دژە گەندەڵی بە ئەنجام ناگات و دەستكەوتی نابێت.

سەرۆك وەزیرانی عێراق باسی لەوەكرد، نرخی نەوت هێشتا بەو ئاستە نەگەیشتووە كە بتوانێت یارمەتی باشمان بدات بۆ گەشەكردن لە وڵاتدا.


هاوكات جەختی لەوەشكردەوە، كە عێراق پابەندە بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، بەبێ‌ ئەوەی چەندێتی و چۆنییەتەكەی ئاشكرا بكات.



AM:11:26:15/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 669 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌