ناوەرۆکی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان و حکومەت لەسەر موچە


لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی شاندی پەرلەمانی کوردستان، لەگەڵ سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و بریکاری وەزیری دارایی، تاووتوێی رەشنوسی بودجەی عێراق کراوەو شاندی حکومەت رایگەیاندووە، ھەوڵەکان بەردەوامدەبن بۆ چارەسەری دۆخی موچەخۆران.

ئەمڕۆ، جەعفەر ئیبراھیم ئێمینکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بێگەرد تاڵەبانی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان و لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری و وەبەرھێنان لە پەرلەمانی کوردستان، لەگەڵ شاندێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە پێکھاتبوون لە ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و ڕابەر سدیق بریکاری وەزارەتی دارایی.

بەپێی راگەیەندراوێکی پەرلەمانی کوردستان، شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاماژەیان بەوەکرد، کە ئەوان کۆمەڵێک داتای "شەفاف و روونیان" لەگەڵ خۆیان ھێناوە بۆ بەرچاو روونی گشت لایەک لەسەر رەشنووسی بودجەی ٢٠١٨ی عێراق.

ھەروەھا وتوویانە، حکومەت سەرنج و تێبینی زۆری لەسەر پرۆژە یاسای بودجە ھەیە، راپۆرتیان لەوبارەیەوە ئامادەکردووەو لیژنەیەکی شارەزا لەبواری یاسایی و دارایی لەنێو ئەم شاندەدا دەبن کە بۆ گفتوگۆ دەچنە بەغدا. 

بەپێی راگەیەندراوەکە، سەبارەت بەدۆخی دارایی و مووچە، "ئاماژەیان بە ھەوڵە بەردەوامەکانی حکومەت کرد بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە".

ھەروەھا، داوا لە سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و بریکاری وەزیری دارایی کراوە بۆ دانیشتنی کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی پەرلەمان رێکەوتی ئامادەبن.


PM:06:08:14/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 182 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8