"ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١١وە بەشە پارەی خۆی بە یونیسکۆ نەداوە"


ئۆدری ئازولای کە ماوەیەک پێش ئێستا وەک بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی پەروەردە، زانست و رۆشنبیری (یونیسکۆ) ھەڵبژێردراوە، لە لێدوانێکی بۆ رادیۆی فرانس ئینتەر باسی بڕیاری کشانەوەی ئەمریکای لە رێکخراوی یونیسکۆ کرد.

ئازولای رایگەیاند کە ئەو رێز لەم بڕیارەی ئەمریکا دەگرن و وتی: "ئەمریکا، دەستپێک و کۆتایی یۆنیسکۆ نییە". 

ئازولای ئاماژەی بەوەش دا کە یونیسکۆ بێ ئەمریکاش دەتوانێ لە چالاکییەکانی بەردەوام ببێت و ئاشکراشی کرد کە ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١١وە بەشە پارەی خۆی بە یونیسکۆ نەداوە. 

ناوبراو جەختیشی لەوە کردەوە کە بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە یونیسکۆ بۆ ئەوان چاوەڕواننەکراو نەبووە و پێیوایە کە ئەم بڕیارە لە بەرژەوەندی ئەمریکادا نییە. راشیگەیاند کە دەبێت یونیسکۆ بە دوور بگیرێت لە بارگرژی سیاسی.



PM:03:54:14/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 438 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌