فڕۆکەیەکی سەربازی تورکیا گەیشتە فڕۆکەخانەی سلێمانی

پێش کەمێک فڕۆکەیەکی سەربازی تورکیا گەیشتە فڕۆکەخانەی سلێمانی کە بڕێکی زۆر کۆمەک و ھاوکاری تورکیای بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی شەوی رابردووی لەخۆگرتبوو.

لە فڕۆکەخانەی سلێمانی، پارێزگار و بەرپرسانی تری حکوومی، ھەروەھا کونسوڵی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان ئامادەبوون، دواتر ھاوکارییەکان رەوانەی قەزای دەربەندیخان دەکرێت.

سەرۆکی دەزگای ئافات، محەمەد گولئۆغلو لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ وتی: "کۆمەڵێک ھاوکارییمان گەیاندووەتە سلێمانی و لە شەوی رابردووەوە لە ھەوڵداین بۆ کۆکردنەوە و گەیاندنی ھاوکارییەکانمان بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە، ئەمڕۆش تیمێکی تەندروستیمان ھێناوە تا سەردانی ناوچەکە بکەین، ئامادەیی خۆشمان نیشانداوە بۆ یارمەتیدانی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە کە لە ئێرانن".


PM:01:26:13/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 479 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8