ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان توركیاو ئێران 14% گەشەیكردوە


 پەیمانگای ئاماری توركیا ئاشكرایكردوە، لەماوەی 9 مانگی رابردوودا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان توركیاو ئێران زیاتر لە 8 ملیار دۆلار بووەو بەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی رابردووش لەسەدا 14 گەشەیكردووە.

بەپێی نوێترین راپۆرتی پەیمانگای ئاماری توركیا، لە 9 مانگی یەكەمی ساڵی 2017دا بەهای هەناردەی ئێران بۆ توركیا 5 ملیار و 840 ملیۆن دۆلار بووەو لەسەر بنەمای ساڵانەش لەسەدا 75 زیادیكردووە، لەبەرامبەریشدا توركیا بە بەهای 3 ملیارو 310 ملیۆن دۆلار كاڵاو شمەكی هەناردەی ئێران كردووە.

راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەشكردوە، لەماوەی 5 ساڵی رابردوودا ئەوە بەرزترین ئاستە كە لەئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران‌و توركیا تۆماركراوە، هۆكارەكەشی بۆ باشبوونی پەیوەندی ئابووری‌و بازرگانی نێوانیان دەگەڕێتەوە.


AM:10:17:13/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 162 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌