عیراق 30 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت


 (جەبار لعێبی) وەزیری نەوتی عیراق رایدەگەیەنێت، 30 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەنێرین‌و لە هەفتەی داهاتووشەوە دەست دەكەن بە دابەشكردنی بەسەر هاوڵاتیاندا.

(لعێبی) لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەشكردووە كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتیەكانیان ئاگاداركردۆتەوە، كە بڕی 30 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابین بكەن بۆ پڕكردنەوەی پێداویستی شار‌و ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان.

وەزیری نەوتی عیراق راشیگەیاندووە كە لەهەفتەی داهاتووەوە دەست دەكەن بە دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیانی شارەكانی هەرێمی كوردستان، بەپێی زانیاریەكانیش، هەر خێزانێك یەك بەرمیل نەوتی پێدەدرێت‌و لەبەرامبەردا بڕی 46 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت. 

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، وەزارەتی نەوتی عیراق دابەشكردنی نەوتی سپی رانەگرتووە‌و بەردەوامە لە دابینكردنی نەوتی سپی بۆ كەمپی ئاوارەكان‌و ئەو ناوچانەی لە ژێر دەستی داعش ڕزگاركراون.


PM:06:41:11/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 299 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌