رۆژانە 30 تا 60 هەزار بەرمیل نەوت لە كێڵگەكانی كەركوكەوە هەناردەی ئێران دەكرێت


جەبار لعێبی وەزیری نەوتی عیراق ئاشكرایكرد، رێككەوتنێكی سەرەتاییان لەگەڵ ئێران ئیمزاكردوە، بۆ ئەوەی رۆژانە 30 تا 60 هەزار بەرمیل نەوت لە كێڵگەكانی كەركوكەوە هەناردەی ئێران بكرێت.

وەزیری نەوتی عیراق راشیگەیاند، كۆمپانیای سۆمۆ لەگەڵ لایەنی ئێرانی رێككەوتنێكی سەرەتاییان ئیمزاكردوە، بۆ ئەوەی رۆژانە 30 تا 60 هەزار بەرمیل نەوت لەكێڵگەكانی كەركوكەوە‌و لەرێگەی تانكەرەوە هەناردەی پاڵاوگەی كرماشان بكەن، تا ئەو كاتەی هێڵی راكێشانی بۆریەكەی تەواو دەكرێت، لەبەرامبەریشدا لایەنی ئێرانی هەمان بڕ بەهەمان تایبەتمەندیەوە لەسنوورەكانی باشوورەوە تەسلیمی عیراق دەكاتەوە.

جەبار لعێبی راشیگەیاند، دوای رێككەوتن لەسەر چەند لایەنێكی هونەری‌و جێبەجێكردنی، لەماوەیەكی نزیكدا گرێبەستی كۆتایی هەناردەكردنی نەوتی كەركوك لەگەڵ لایەنی ئێرانی ئیمزا دەكرێت.


PM:12:12:11/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 97 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌
Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8