کۆمپانیایەکی ئەمریکی فڕۆکەی کارەبای بەرهەم دەهێنێت


کۆمپانیای (زونوم ئیرۆ)ی ئەمریکی تایبەت بە فڕۆکەوانی ڕایدەگەیەنێت لە ساڵی ٢٠٢٢دا فڕۆکەی کارەبای بەرهەم دەهێنێت.

کۆمپانیاکە کە بارەگای سەرەکی لە واشنتۆنە ئاماژەی بەوەکردووە کە پێدەچێت فڕۆکە کارەباییەکە توانای هەڵگرتنی ١٢ گەشتیار هەبێت و بۆ گەشتی ماوە کورت بەکاربهێندرێت.

زونوم ئیرۆ، ئەوەشی خستۆتە ڕوو فڕۆکەکە لە ڕێگای دوو پاتری کارەباییەوە کاردەکات کە توانای بڕینی ٧٠٠ میلی دەبێت.

وابڕیارە فڕۆکەکە لەساڵی ٢٠١٩دا تاقیبکرێتەوە.
 
?wmode=transparent" wmode="Opaque" frameborder="0" allowfullscreen>



PM:07:25:10/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 579 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌