ئەسەسەرد: پشكی هەرێم لە بودجە كەمیش بكرێتەوە بەش دەكات و پاشەكەوتیشی لێدەكرێت

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی پێی وایە، ئەگەر پشكی 17% ی هەرێم كەمیش بكرێتەوە، بەش دەكات و پاشەكەوتیشی لێدەكرێت، بەو مەرجەی پارە بەفیڕۆ نەدرێت.

فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە میدیاكانی نزیك حزبەكەی راگەیاندووە: تائێستا كێشەی تێكەڵكردنی موچە لەگەڵ بودجەی هەرێمی كوردستان هەیەو نەتوانراوە ئەو دوو پرسە لەیەك جیابكرێتەوە.

وتیشی:"ئەركی حكومەتی عیراق نییە موچەی موچەخۆرانی هەرێم دابین بكات، بەڵكو دەبێت بەغدا پشكی هەرێم لەبودجەی گشتی بنێرێت، ئەوكات حكومەتی هەرێم لەچوارچێوەی پشكەكەی، بەشی بودجەی بەكاربردن جیادەكاتەوە".

بەوتەی فەرید ئەسەسەرد، دەبێت كێشەی شایستە داراییەكانی هەرێم لەسەر ئەو بنەمایە چارەسەربكرێت و وتوێژەكان لەسەر پشك و بودجەی هەرێم بێت، هاوكات دەبێت رێكەوتن بكرێت لەسەر ئەوەی تا سەرژمێری دەكرێت، پشكی 17%ی هەرێم وەك خۆی بنێردرێت، بەو مەرجانەی كە بەغدا هەیەتی. راشیگەیاند: مەرجەكانی بەغدا قورس دەبن، بەڵام دەبێت هەرێم بێتە ژێرباری و هیچ رێگەچارەیەكی دیكەی نییە.

سەبارەت بەكەمكردنەوەی پشكی (17%)ی هەرێم، ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی وتی:"ئەگەر بودجەی هەرێم لەوەش كەمتر بێت، بەو مەرجەی داهات و خەرجی و ژمارەی موچەخۆران رێكبخرێتەوە و پارە بەفیڕۆ نەدرێت، پارەكە بەش دەكات و پاشەكەوتیشی لێدەكرێت".



PM:01:44:10/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 470 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8