"له‌مه‌ودوا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌پێی داهاتی هه‌رێمی كوردستان ده‌درێت"


ئه‌ندامێكى لێژنه‌ى دارایی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرای ده‌كات كه‌ له‌مه‌ودوا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌ پێی داهاتى هه‌رێمى كوردستان ده‌درێت.

دڵشاد شه‌عبان، ئه‌ندامى لێژنه‌ى دارایی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ڕاگه‌یاند: "له‌ كۆتا كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بابه‌تى سیسته‌مى نوێی مووچه‌، حكوومه‌ت بڕیارى دا كه‌ هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و سیسته‌مه‌ نوێیه‌ بكرێت په‌رله‌مانى كوردستان و لێژنه‌ى دارایی به‌تایبه‌ت به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك نه‌كراوه‌".

وتیشی: "سیسته‌مى نوێی مووچه‌ هێشتا كاره‌كانى ته‌واو نه‌بووه‌ و سیسته‌مێك ده‌بێ له‌ سیسته‌مه‌ كۆنه‌كه‌ و له‌ سیسته‌مى ئێستاش جیاواتر ده‌بێت، هه‌روه‌ها مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانیش به‌ پێی داهاتى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خه‌رج ده‌كرێت".


AM:10:36:10/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 1025 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌