ئامۆژگارییەکانی جاکسۆن براون بۆ کوڕەکەی


١- دور کەوەرەوە لە جگەرە کێشان
٢- ھاوسەرەکەت بە وردی ھەلبژێرە چونکە بەرپرسە لە سە دی ٩٠ ی خۆشی و ناخۆشیەکانی ژیانت
٣- کەل و پەلی ھەرزان بەھا مەکرە
٤- منداڵەکانت بوێ وەک ئەوەی کە ھەن نەک ئەوەی کە خۆت دەتەوێ
٥- کات بە فیرۆ مەدە بە جواب دانەوەی ئەوانەی ڕەخنەت لێدەگرن
٦- بڕوا بە ھیچ سیاسیەک مەکە
٧ - کارەکەت بەجێ مەھێڵە ھەتا کارێکی باشتر نەدۆزیتەوە
٨ - کاتێک کە سەیارەی ھاورێیەکت پێبوو تا پری نەکەی لەبانزین بۆی مەگێرەوە
٩- مەھێلە تەلەفون کاتە خۆشەکانی ژیانت لە دەست بەرن چونکە ئەو بۆ خۆشی تۆ دروست کراوە نەک بۆ ئەوەی کە پەیوەندیت پێوە دەکات
١٠ - پارە بە کەس مەیە تا ئیشەکەی تەواو دەکات
١١ - مناقەشەی پارە لەگەڵ ھیچ کەسێکا مەکە کە لەتۆ زیاتری ھەبێ یان کەمتر
١٢- قەرز مەیە بە ھیچ ھاورێیەکت پێش ئەوەی لە یەکتر ببن
١٣- ھەرگیز لە بەرامبەرەکەت مەپەرسە موچەی مانگانەت چەندە وە "دەسکەوتی ڕۆژانەی"
١٤- کاتێک کە خانو ئەکریت سێ شتی گرنگ ھەیە ئەبێ ڕەچاویان بکەی
١-شوێن 
٢-شوێن
٣-شوێن
١٥ - کاتێک کارێکی گونجاو بۆ خەونەکانت بەدی ئەکەی رازی بە پێی ھەرچەندێک بێ پارەکەی
١٦ - باوەڕ بە زاکیرەی خۆت مەکە ھەموو شتێک لەسەر کاغەز بنووسە
١٧ - با عقوبەکەت گونجاو بێ بۆ منداڵەکانت کاتێک کە ھەڵە دەکەن
١٨ - پارە بە ھیچ کەسێک مەدە ھەتا دڵنیا نەبی کە بەبێ داوا کردنەوە دەیھێنێتەوە
١٩ - ھەموو کەس حەز ئەکات مەدحی کەی، بەغیلی بە کەس مەبە
٢٠ - ھەمیشە بیرت بێ ئەو نرخەی لەسەر کاڵایەک دانراوە نرخی ڕاستەقینەی نییە، بەڵک و نرخی ڕاستەقینە ئەوەیە کە لە میزانیەی تۆدا ھەیە
٢١ - ڕق ھەڵمەگرە لە ھەندێک ھەلسوکەوتی ھەڵەی منداڵەکانت چون ئەوە زادەی پەروەردەو بەرپرسیارێتی تۆیە
٢٢ - بیرت بێ ڕەوشتت لەبیر نەکەی لە کاتی وتووێژوو قسە کردن دا
٢٣ - کارت بە خەڵکی وە بە دەورو بەرەکەت بلێ وە ئەوە باشترین ڕێگایە بۆ ئیسراحەتی دەرونت
٢٤ - شتی "شەخسی"و کەسیت باس مەکە تەنھا لە کاتی پێویستا نەبێت
٢٥ - کاتێک کە باسی چاکەی برادەرێکتیان کرد بۆی بگێڕەوە
٢٦ - درەنگ مەکەوە لە خەوتن ئەگەر باوەڕت بە ڕۆژەکەت ھەیە
٢٧ - کاتێک ویستت کەسێک شەرمەزار بکەی کارێکی چاکە بکە لەگەڵ مناڵەکەیا
٢٨ - ژن لە کەسانێک بخوازە کە ھاوتای مادیی و کۆمەڵایەتیت بن یان کەمتر
٢٩ - ئەگەر پرسیاری شتێکت کرد زیاتر لە دوو جار بیکڕە "چون بەنرخە لات"
٣٠ - ھەستەرە سەر پێ کاتێک کە کەسێک دێتە ئەو ژورەوەی کە تۆی تیایت
٣١ - کاتێک کە ھەموو بێدەنگ بوون لە شەرمەزارییا تۆ ھەستەو رەئی خۆت دەربڕە
٣٢ - ھەموو ڕۆژێک نیو کاتژمێر بە پێ بڕۆ
٣٣- با ھەموو کاتێک کاتژمێرەکەت پێنج دەقە لە پێش بێت
٣٤ - سروشتی بەو " سادە" بەو دور کەوەرەوە لە نواندن
٣٥ - دور کەوەرەوە لە ووتوو وێژی بێمانا
٣٦ - شتێکی باش بەجێ بێڵە لە ھەر شوێنێکەوە ڕۆشتی
___________________
زانیاری: "جاکسۆن براونی کوڕ" نوسەرێکی ئەمریکی بەناو بانگە ئەو خاوەنی کتێبی ڕێنماییەکانی ژیانە کە بە پڕ فرۆشترین کتێب دادەنرێ بە پێ ی ئامارو ژمارەکانی ڕۆژنامەی نیۆرک تایمز

وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە/ Hawkar Al-Rughzai



PM:04:57:09/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 231 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8