بە فرۆشتنی چوار تاک بازنەکەی بووە خاوەنی ٤٤١ بزن و مانگا و مریشک


فاتیمە ئۆنجالی تەمەن ٣٨ ساڵ کە ھاووڵاتییەکی تورکیایە و لە شاری ئەنتاڵیا ژیان بەسەر دەبات، تەنھا بە فرۆشتنی چوار بازنەکەی دەستی چووەتە نێو کەرتی ئاژەڵداری و ئێستاش بە بەھای یەک ملیۆن لیرەی تورکی (٢٥٧ ھەزار دۆلاری ئەمریکی) خاوەنی مانگا و مریشک و بزنە.

ئۆنجال خاوەنی ١٠٧ بزن، ١٣٤ مانگا و ٢٠٠ مریشکە کە بەھاکەیان دەگاتە نزیکەی یەک ملیۆن لیرەی تورکی. 

ئۆنجال لە شارۆچکەی موراتپاشا سەربە پارێزگای ئەنتاڵیا ژیان بەسەر دەبات و خاوەنی سێ منداڵە، لە دوای ئەوەی لە کەرتی حکوومی وەک فەرمانبەر دانەمەزراوە، گەڕاوەتەوە سەر پیشەی باوباپیرانی کە ئەویش ئاژەڵدارییە. 

ئۆنجاڵ بە فرۆشتنی چوار تاک بازنەکەی دەستی کە لەلایەن ھاوژینەکەیەوە بۆی کڕدرابوو، گوێرەکەیەکی پێ کڕیوە و و لەدوای بەخێۆکردن و بوونی بەمانگا، بە فرۆشتنی شیرەکەی قازانجێکی زۆری کردووە و بووەتە خاوەنی ژمارەیەکی زۆری مانگا و بزن و مریشک. 

ئۆنجال بە ئاژانسی ئانادۆڵی راگەیاند کە ئەوان ١٠ ساڵ پێش ئێستا ھاتوونەتە ئەنتاڵیا و پاش ماوەیەکیش بڕیاریداوە بەمەبەستی قازانجکردن ئاژەڵ بەخێو بکەن. 

ئۆنجال وتی: "چوار بازنم فرۆشت و گوێرەکەیەکم پێ کڕی. پاشانیش بەھۆی فرۆشتنی بەرھەمەکەیەوە قازانجم کرد و ئێستاش خاوەنی ئەم ھەموو ئاژەڵەم". 

ئۆنجال رایگەیاند کە ئەو بۆ ماوەی مانگێک شیری ئەو مانگایەی بۆ یەکەمجار کڕیویەتی، بە خۆرایی بەسەر خەڵکی دابەشی کردووە و پاشانیش ناوبانگی دەرکردووە و بڕێکی باشی لە بەرھەمی ئەو ئاژەڵەی فرۆشتووە. پاشانیش چەندین ئاژەڵی دیکەی پێ کڕیوە".

ئێستا سێ کرێکار لەلای ئۆنجال کار دەکەن و ناوبراو ئاشکراشی کرد کە لە دوای خانەنیشینوونی ھاوسەرەکەی، نیازیان وایە شوێنێکی گەورەتر بکڕن و کارەکەیان فرازانتر بکەن.





PM:03:57:09/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 1285 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌
Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8