كۆمپانیا چینی وئه‌مریكییه‌كان به‌بڕی 250 ملیار دۆلار رێككه‌وتن


سه‌رۆكی چین، شی جین پینگ رایگەیاند "له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بۆ چین، به‌گوژمی 250 ملیار دۆلار زنجیره‌یه‌ك رێككه‌وتن له‌ نێوان كۆمپانیا چینی و ئه‌مریكییه‌كاندا واژووكراوه‌".

له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌ سێ رۆژییه‌كه‌یدا بۆ چین، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌، شی جین پینگ كۆبوویه‌وه‌. دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ هه‌ردوو سه‌رۆك كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان ساز كرد.

سەرۆکی چین، شی جین پینگ باسی له‌وه‌ كرد كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپدا، به‌گوژمی 250 ملیار دۆلار زنجیره‌یه‌ك رێككه‌وتن له‌ بواره‌كانی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان له‌ نێوان كۆمپانیاكانی هه‌ردوو وڵاتدا واژووكراوه‌.

شی جین پینگ جه‌ختی له‌سه‌ر گه‌وره‌یی توانای هاریكاری نێوان چین و ئه‌مریكا كرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ باشی په‌یوه‌ندییه‌كانی واشنتۆن و په‌كین په‌یوه‌ندی به‌ خۆشگوزه‌رانی و سه‌قامگیری هه‌موو جیهانه‌وه‌ هه‌یه‌.


AM:11:26:09/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌