مۆبایلە تازەکەی هواوی به‌ره‌نگه‌كانی گۆلدن و سپی و ره‌ش له‌عیراق به‌نرخی 349$ دەفرۆشرێت


گروپی هواوى په‌رده‌ى له‌سه‌ر مۆبابیلێكی تازه‌ لادا له‌بازاره‌كانی عیراق و كوردستان به‌ناوی مایت 10 لایت (HUAWEI Mate10 lite) كه‌ یه‌كه‌م مۆبایله‌ له‌جیهان چوار كامیرا له‌خۆده‌گرێت له‌گه‌ڵ شاشه‌یه‌كی نمایشی ته‌واو، ئه‌م مۆبایله‌ سیستمێكی نایابی وێنه‌گرتنی تێدایه‌ له‌م بواره‌دا، دوو كامیرای پێشه‌وه‌ به‌ كوالیتی 16 میگاپیكسل و 2 میگاپیكسل، له‌گه‌ڵ دوو كامیرای دواوه‌ به‌كوالیتی 13 میگاپیكسل و 2 میگاپیكسل، ئه‌م كامیرانه‌ش به‌یه‌كه‌وه‌ كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى جوانترین وێنه‌ بگیرێت به‌ كوالیتیه‌كی به‌رز، وا چاوه‌روان ده‌كرێت مۆبایلی مایت 10 لایت بوارێكی تازه‌ له‌به‌كارهێنان بره‌خسێنێت بۆ ئه‌وانه‌ی به‌كاری ده‌هێنن به‌تایبه‌تی له‌بواری وێنه‌گرتندا.

به‌م بۆنه‌یه‌ پیته‌ر فینگ به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی هواوى له‌عیراق وتی "ئامێری مایت 10 لایت پابه‌ندبوونی كۆمپانیای هواوى دووپاتده‌كاته‌وه‌ له‌پێشكه‌شكردنی تازه‌ترین داهێنان بۆ هاوبه‌شانی، ئه‌م ئامێره‌ داواكارییه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م دابینده‌كات، به‌تایبه‌تی له‌رووى جوانی ستایل و توانای به‌رزه‌وه‌، به‌هۆی بوونی چوار كامیرا، ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه‌ش بوار ده‌ره‌خسێنێت بۆ وه‌رگرتنی جوانترین وێنه‌.

له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌م كامیرانه‌ له‌هه‌ردوو به‌شی پێش و دواوه‌، مایت 10 لایت یه‌كه‌م مۆبایله‌ كه‌ ته‌كنه‌لۆژیای فلاشی تایبه‌ت به‌وێنه‌ی سیلفی تێدایه‌ كه‌ هاوشێه‌وه‌ى كه‌شی ناو ستۆدیۆكانی وێنه‌گرتن ده‌ره‌خسێنێت كه‌ له‌سروشته‌وه‌ نزیكه‌ كه‌ وێنه‌كان رۆشنتر ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌رێگای هاوسه‌نگی له‌نێوان رۆشه‌ن و نه‌رمی رووناكی. 

تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مایت 10 لایت 
شاشه‌ى نمایشی ته‌واو: بۆچوونی ئێستا له‌نێو به‌كارهێنه‌ران بوونی شاشه‌ى گه‌وره‌یه‌ بۆ تام و چێژ وه‌رگرتن له‌ناوه‌ڕۆكی ئامێره‌كه‌، ئه‌وه‌ش له‌مایت 10 لایت به‌دیارده‌كه‌وێت كه‌ شاشه‌ى نمایشی ته‌واوی هه‌یه‌، هواوى كاری له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردووه‌ كه‌ هاوسه‌نگی له‌نێوان ته‌نكی و شاشه‌كه‌ هه‌بێت، ئه‌نجامیش شاشه‌یه‌ك به‌ رووبه‌ری 5.9 ئینج  كه‌ ئه‌زموونێكی باشتر پێشكه‌ش به‌ به‌كارهێنه‌ران ده‌كرێت وه‌ك له‌خوێندنه‌وه‌ى هه‌واڵ یان سه‌یركردنی تازه‌ترین ناوه‌رۆكی تۆڕی نبتفلیكس یان چێژ وه‌رگرتن له‌یاری بۆكیمۆن.

ستایلێكی جوانى هاوتا: مۆبایلی مایت 10 لایت له‌باشترین توخم دروستكراوه‌، به‌ستایلێكی جوانی هاوتا و شاشه‌ى نمایشی ته‌واو كه‌ وای لێكردووه‌ ببێته‌ یه‌كێك له‌ئامێره‌ پێشه‌نگه‌كان، ستایڵه‌ جوانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ باشترین و زیره‌كترین به‌رنامه‌ ته‌واو ده‌كرێت وه‌ك سیستمى به‌كارهێنانی راسته‌وخۆ (EMUI 5.1) له‌هواوى.

نه‌وه‌ى نوێ له‌ئه‌زموونی سه‌یركردن: ده‌توانی مۆبایلی مایت 10 لایت به‌ئاسانی له‌ناو ده‌ست هه‌ڵبگریت، هه‌روه‌ها رێژه‌ى به‌رزی 18: 9 ئه‌زموونێكی تازه‌ بۆ دابه‌شكردنی شاشه‌ دابین ده‌كات كه‌ چه‌ندین ئه‌رك له‌یه‌ك كاتدا جێبه‌جێ ده‌كات.

هاوسه‌نگی له‌نێوان به‌رنامه‌كان و پێكهاته‌كان: هواوی گرنگی به‌رنامه‌كان و پێكهاته‌كان ده‌زانێت، بۆیه‌ هواوى مۆبایلی مایت 10 لایت پرۆسێسه‌ری كیرن 659 هه‌شت ناوكی له‌خۆده‌گرێت په‌ره‌پێدراو به‌ كرداری دروستكردن 10 نانۆمیتر و به‌خێرایی 2.36 گیگاهیرتز، هه‌روه‌ها میمۆری هه‌مه‌ره‌كی به‌قه‌باره‌ى 4 گیگابایت له‌گه‌ڵ میمۆری ناوه‌وه‌ به‌قه‌باره‌ى 64 گیگابایت. سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی مایت 10 لایت پشت به‌ تازه‌ترین به‌رنامه‌ و توانای به‌رزه‌وه‌ ده‌به‌ستێت، وه‌ك سیستمی به‌كارهێنانی راسته‌وخۆ (EMUI 5.1) كه‌ به‌سیستمی ئه‌ندرۆید 7 كارده‌كات.

نرخ و ره‌نگه‌كان: مۆبایلی مایت 10 لایت به‌ره‌نگه‌كانی گۆلدن و سپی و ره‌ش له‌عیراق هه‌یه‌ به‌نرخی 349$.
 
?wmode=transparent" wmode="Opaque" frameborder="0" allowfullscreen>



AM:11:04:08/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 127 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌
Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8