ئێران بەكارهێنانی دۆلار لە مامەڵە بازرگانیەكان هەڵدەوەشینێتەوە


محەمەد باقر نوبەخت وتەبێژی حكومەتی ئێران رایگەیاند، ''تاران چەندین هەنگاوی پراكتیكی ناوە بۆ دوورخستنەوەی دۆلار لە مامەڵەی بازرگانی نێودەوڵەتیدا‌و هەوڵدەدات بە دراوی یۆرۆ مامەڵە بكات''.

وتەبێژی حكومەتی ئێران راشیگەیاند، ''روسیا بەهەمان شێوە رێوشوێنی بەكارنەهێنانی دۆلاری گرتۆتەبەر، لەنێوان وڵاتانی ناوچەكەش وەك ئێران‌و روسیاو ئازەربایجان هەماهەنگی هەیەو بڕیاری پێویست لەوبارەوە دراوە بۆ ئەوەی  بەكارهێنانی دۆلار لە مامەڵەی بازرگانی نێودەوڵەتیدا هەڵبوەشێنرێتەوە''.

سەبارەت بەرەشنوسی پرۆژەی یاسای بودجەی وڵاتەكەشی نوبەخت وتی، ''ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران هەفتەی داهاتوو تاوتۆی رەشنوسی پرۆژەی یاسای بودجەی ساڵی ئایندەی دەكات‌و پێشبینی دەكات لەماوەی 45 رۆژدا رەوانەی پەرلەمانی وڵاتەكەی بكات''.


AM:10:32:08/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 203 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌