ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی یانزەھەمین کۆبونەوەی ئەمساڵی ئەنجامدا


بە ئامادەبونی سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و جێگرەکانی و ئەندامانی کارگێڕی ژوور یانزەھەمین کۆبونەوەی ساڵی ٢٠١٧ بەڕێوە چوو.

كۆبونەوەکە تەرخانکرابوو بۆ کێشە ئابوری و بازرگانیەکان کەلەماوەی ڕابردودا لەنێوان ھەرێم و بەغداد ڕویاندا.

باس لە چارەسەری کێشەی سنورەکان کراو ھەوڵەکانی ژوور بەرز نرخێندرا بۆبەردەوامی لەسەر کردنەوەی مەرزەکان.

بەشێکی تری کۆبونەوەی سەرۆک و ئەندامانی ژوور باسکردن بوو لەناوچە بازرگانیەکەی شاری سلێمانی کە تایبەتە بەدروستکردنی کۆگا بۆ بازرگانانی شاری سلێمانی کەلەئێستادا کارکردن لەو پرۆژەیەدەستی پێکردووە.


AM:11:33:07/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 1099 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌