نرخی نەوت گەیشتە سەرووی 64 دۆلار


نرخی نەوت رۆژ بەڕۆژ لە بەرزبوونەوەدایە و تەنیا لە دوێنێوە دوو دۆلار  و 20 سەنتی تر لە نرخی هەر بەرمیلێكی بەرز بووەتەوە. ئێستە هەر بەرمیلێك لە نەوتی جۆری برێنت بە 64 دۆلار دەفرۆشرێت.

لە لایەكی ترەوە نەوتی جۆری ئەمەریكی ناسراو بە wti  بەسەرووی 57 دۆلار دەفرۆشرێت. نزیكەی دوو ساڵ و نیوە نرخی نەوت تا ئەم رادەیە بەرز نەبووەتەوە.

یەكێك لە هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دابەزینی نەوتی كۆگەكراوی ئەمەریكایە. هەفتەی رابردوو بڕی نەوتی كۆگەكراوی ئەمەریكا دوو ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل دابەزی و گەیشتە 454 ملیۆن و 900 هەزار بەرمیل.

كاتێك نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە، لە ئەمەریكا ئەو كۆمپانیایانەی تایبەتن بە دەرهێنانی نەوتی لیتەیی چالاكییەكانیان زیاتر دەبێت، چونكە لە كاتی دابەزینی نرخی نەوت بە هۆی تێچووی زۆر، چالاكییەكانیان راگرتبوو، بۆیە پێشبینی بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنان لە ئەمەریكا دەكرێت.

لە ماوەی رابردوودا ئەو كێشە و ئاڵۆزییانەش كە لەسەر هێڵی نەوت و سەرچاوەكانی نەوت لە عێراقدا لە نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق هاتنە كایەوە، لە بازاڕی وزەدا نیگەرانی لێ كەوتەوە و نرخی نەوتی بەرز كردەوە.

نەوت لەو بەرهەمە گرنگانەیە كە رووداوەكانی دنیا راستەوخۆ كاریگەری لەسەر دادەنێت و هەر جۆرە بەرزبوونەوەیەك لە بەرهەمهێنان ئەوا كاریگەریی لەسەر دابەزینی نرخی نەوت دەبێت و دابەزینی بەرهەمهێنانیش نرخی نەوت بەرز دەكاتەوە.

گرنگترین فاكتەر كە لانی كەم لە ماوەی ساڵی رابردوودا كاریگەریی لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هەبووە، بریتییە لەو هەنگاوەی رێك لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو لە لایەن هەندێك وڵاتی بەرهەمهێنەری نەوت بەمەبەستی رێگریكردن لە زیاتر دابەزینی نرخی نەوت نرا.

بەگوێرەی دوو رێككەوتنی جیاواز كە لە 30 تشرینی دووەم و 10ی كانوونی یەكەمی ساڵی رابردوو ئەنجام دراون، لە سەرەتای ساڵی 2017ی زاینییەوە دەبوو یەك ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل لە بەرهەمهێنانی رۆژانە كەم بكرێتەوە كە دواتر ئەم رێككەوتنە بۆ ئاداری 2018 درێژ كرایەوە.



AM:10:41:07/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 107 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8