پێدانی ڤیزا لەنێوان ئەمریكاو توركیا دەستی پێكردەوە


لەدوای ڕاگرتنی پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی توركیا لەلایەن ئەمریكاوە و هاوڵاتیانی ئەمریكا لەلایەن توركیا، لەئێستادا پێدانی ڤیزا بەشێوەیەكی سنوردار لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا دەستی پێكردەوە.

باڵوێزخانەی ئەمریكا لە ئەنقەرە لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی كردەوە: جارێكی دیكە نوێنەرە دیپلۆماتكارەكانی ئەمریكا لە توركیا، بە شێوەیەكی سنووردار دەستیان كردووە بە پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی توركیا و ئەو هاووڵاتیانەی دەیانەوێت گەشت بۆ ئەمریكا بكەن دەتوانن داخوازی خۆیان پێشكەش بكەن بۆ وەرگرتنی ڤیزا كە پێدانی ڤیزاكەش بەشێوەیەكی سنووردارە و ئەگەر بێت و بارێكی لەناكاویش هەبێت و پێویستتان بە وەرگرتنی ڤیزا هەبێت بەشێوەیەكی خێرا دەتوانن لە بەشی خوارەوە تێبینی خۆیان بنووسن و روونكردنەوە بدەن لەسەر هۆكاری بارە لەناكاوەكە.

هەروەها باڵوێزخانەی توركیا لەئەمریكا بەهەمان شێوە پێدانی ڤیزەی بە هاوڵاتیانی ئەمریكا دەستی پێكدرەوە ئەمەش لەپێش سەردانی چاوەڕوانكراوی بیناڵی یەڵدرم سەرۆك وەزیرانی توركیا دێت بۆ ئەمریكا، كە ئەمرۆ سێشەممە بەرەو ئەو وڵاتە بەڕێكەوت.


AM:10:22:07/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 218 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌