سعودیه‌ شارێك به‌نزیكه‌ی 500 ملیار دۆلار بنیات ده‌نێت


كۆمه‌ڵه‌ی كۆمپانیاكانی (هیڤیڵ)ی روسی تاوتوێی ئه‌و مه‌رجانه‌ ده‌كات بۆ به‌شداریكردنی له‌ بنیاتنانی شاری (نیوم)ی داهێنراوی ئه‌لیكترۆنی له‌ عه‌ره‌بستانی سعودی.

ئیگۆر شاگرای به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی كۆمپانیاكانی (هیڤیڵ)ی روسی رایگه‌یاند: روسیا شانبه‌شانی كۆمپانیاكانی تر له‌وه‌به‌رهێنانی شاری داهاتووی (نیوم)ی داهێنراوی ئه‌لیكترۆنی به‌شدارده‌بێت.

شاگرای وتیشی: تاوتوێی ئه‌و مه‌رجانه‌ ده‌كه‌ن بۆ به‌شداریكردنیان له‌پرۆژه‌كه‌دا، حكومه‌تی روسیا له‌رێگه‌ی خه‌زێنه‌ی گشتی وڵاته‌وه‌ پشتگیری كۆمپانیای (هیڤیڵ) ده‌كات، هه‌روه‌ك سعودیه‌ش له‌رێگه‌ی سندوقی وه‌به‌رهێنانی حكومه‌ته‌وه‌ هاوكارده‌بێت، ئه‌وه‌ش جگه‌ له‌ پاره‌ی نه‌ختینه‌ی وه‌به‌رهێنه‌رانی كه‌رتی تایبه‌ت.

ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه‌ كه‌ تێچووی ئه‌و شاره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌ به‌نزیكه‌ی 500 ملیار دۆلار ده‌خه‌ملێنرێت.
 
?wmode=transparent" wmode="Opaque" frameborder="0" allowfullscreen>


PM:05:35:05/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌