بوودجه‌ی عێراق 2018.. زیاتر له‌ 19 ملیار دۆلار كورتهێنانی هەیە

په‌یوه‌ست به‌ خه‌رجییه‌كانه‌وه‌ له‌ پڕۆژه‌ی بوودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2018، ئه‌وا بڕی 108 تریلیۆن و 113 ملیار و 913 ملیۆن و 505 هه‌زار دینار ده‌بێت بۆ ساڵی دارایی 2018، له‌نێویدا بڕی قیسته‌ ناوخۆی و ده‌ره‌كییه‌كان هه‌یه‌ كه‌ ده‌گاته‌ 8 تریلیۆن و 246 ملیار و 899 ملیۆن دینار، له‌و بڕه‌ 27 تریلیۆن و 653 ملیار و 290 ملیۆن و 441 هه‌زار دینار بریتییه‌ له‌ خه‌رجیی پڕۆژه‌كان، هه‌روه‌ها بڕی 80 تریلیۆن و 460 ملیار و 623 ملیۆن و 65 هه‌زار دینار كه‌ له‌ خشته‌ی خواره‌وه‌ خه‌رجیی دیارترین دامه‌زراوه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت:
 
 پڕۆژه‌ بوودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی دارایی 2018 ده‌رده‌كه‌وێت كورتهێنانی خه‌مڵێنراو بۆ ساڵی دارایی 2018 بریتییه‌ له‌ 22 تریلیۆن و 782 ملیار و 913 ملیۆن و 506 هه‌زار دینار و ئه‌و كورتهێنانه‌ له‌ قه‌رزی ده‌ره‌كی و نێوخۆی پڕده‌كرێته‌وه‌ هه‌روه‌ها له‌و بڕه‌ پارانه‌ی كه‌ به‌هۆی زیاده‌ی به‌رهه‌مهێنان یان له‌ حسابی وه‌زاره‌تی دارایی ماونه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها به‌ پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی نۆ پشكی هه‌رێمی كوردستان پارێزگاكانی (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك) به‌ رێژه‌ی 12،67 له‌سه‌دی كۆی خه‌رجییه‌ كرده‌ییه‌كان دیاریكراوه‌، بڕگه‌ی دووه‌می هه‌مان مادده‌ش ده‌ڵێت ئه‌و بڕه‌ له‌ كۆی خه‌رجییه‌ كرده‌ییه‌كان ده‌درێت (خه‌رجیی به‌رده‌وام و خه‌رجییه‌كانی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان) له‌ كۆی بوودجه‌ی گشتیی كۆماری عێراق له‌دوای په‌سه‌ندكردنی و به‌ پێی ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌ر پارێزگایه‌ك پاش لابردی خه‌رجییه‌ سیادییه‌كان ده‌بینێته‌وه‌.

به‌ پێی مادده‌ی نۆیه‌م بڕگه‌ی چواره‌م رێژه‌یه‌ك له‌و بڕه‌ی بۆ هێزه‌ زه‌مینییه‌ فیدڕاڵییه‌كانی سوپای عێراق ته‌رخانده‌كرێت بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و به‌ پێی رێژه‌ی دانیشتوانی ئاماژه‌ بۆ كراو خه‌رج ده‌كرێت، چونكه‌ به‌شێكه‌ له‌ سیسته‌می ئاسایشی عێراق.

مادده‌ی ده‌یه‌می پڕۆژه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات دیوانی چاودێریی دارایی فیدڕاڵی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دیوانی چاودیری دارایی پارێزگاكانی هه‌رێم هه‌ڵده‌ستێت به‌ هه‌ژماركردن و دیاریكردنی داهاته‌ فیدڕاڵییه‌كانی به‌ده‌ستهاتوو له‌ هه‌رێم بۆ ساڵی 2018 و مانگانه‌ ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كرێت.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ موسته‌حه‌قاتی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی ناوه‌ندی بۆ ساڵانی 2004 تا 2017 یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌ له‌دوای وردبینیی له‌ لایه‌ن دیوانی چاودێریی دارایی فیدڕاڵییه‌وه‌. 

هاوكات ئه‌وه‌ش هاتووه‌ هه‌ر پارێزگایه‌كی هه‌رێمی كوردستان داهاته‌ به‌ده‌ستهاتووه‌كانی نه‌گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ گه‌نجینه‌ی گشتی فیدڕاڵی وه‌زاره‌تی دارایی له‌و بڕه‌ی بۆی دیاریكراوه‌ ده‌بڕێت.

حكوومه‌تی هه‌رێمیش به‌ پێی بڕگه‌ی سێ له‌ مادده‌ی 10 پابه‌ندكراوه‌ رۆژانه‌ بڕی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ كێڵگه‌كانی هه‌رێمه‌وه‌ ره‌وانه‌ بكات و له‌ رێگه‌ی سۆمۆوه‌ به‌ ته‌نها و داهاته‌كانیشی بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ گه‌نجینه‌ی گشتی ده‌وڵه‌ت، هه‌ر لایه‌نێكیش پابه‌ندی پابه‌ندبوونه‌ نه‌وتییه‌كانی نه‌بێت ئه‌وا لایه‌نی به‌رامبه‌ریش پابه‌ندی نابێت. 

له‌ مادده‌ی 21دا له‌ بڕگه‌ی چواره‌م هاتووه‌ باج ده‌خرێته‌ سه‌ر گه‌شته‌ ده‌ره‌كییه‌كان به‌ بڕی 25 هه‌زار دینار و بۆ گه‌شته‌ ناوخۆییه‌كان 10 هه‌زار دینار له‌ سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق.

له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانیشه‌وه‌ له‌ مادده‌ی 30ی پڕۆژه‌كه‌ دیاریكراوه‌، هاتووه‌ كه‌ بڕی ئۆتۆمبیله‌كانی به‌رپرسانی عێراق كه‌مده‌كرێنه‌وه‌ و دیاریكراون، هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی ئۆتۆمبیلی ده‌وڵه‌ت به‌كارده‌هێنێت خه‌رجییه‌كانی سووته‌مه‌نی و چاككردنه‌وه‌ له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت جگه‌ له‌ ئۆتۆمبیله‌كانی ته‌شغیلی و كێڵگه‌یی و به‌رهه‌مهێن و ئۆتۆمبیله‌كانی ئه‌مبوڵانس و گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان.

خه‌رجییه‌كانی ئیفادی ده‌ره‌كی بۆ كه‌متر له‌ 50 له‌سه‌د كه‌م ده‌كرێته‌وه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2017 و بۆ حاڵاتی زۆر پێویست نه‌بێت گه‌شت ناكرێت.

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ چاو بخشێنێته‌وه‌ به‌ داخستنی ئه‌و باڵیۆزخانه‌ و نوێنه‌رایه‌تییانه‌ی عێراق كه‌ له‌و وڵاتانه‌دا هه‌ن كه‌ هیچ نوێنه‌رایه‌تییه‌كیان له‌ عێراق نییه‌، هاوكات كه‌مكگردنه‌وه‌ی ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران ئه‌وانه‌ی له‌ خزمه‌تی ده‌ره‌كیین له‌ نوێنه‌رایه‌تییه‌ دیپلۆماسییه‌كانن. 

پسپۆڕی ئابووری، دکتۆر ئه‌حمه‌د شوكری له‌باره‌ی پڕۆژه‌ بوودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی دارایی 2018 بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند "پڕۆژه‌كه‌ هه‌ڵه‌ی زه‌ق و زۆری تێدایه‌، له‌وانه‌ نرخی به‌رمیلێك نه‌وت به‌ 43 دۆلار دیاریكراوه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش له‌ نرخی تێكڕای گشتی ساڵی 2017 وه‌رگیراوه‌، له‌كاتێكدا نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ دوو مانگی رابردوو نزیكه‌ی 50 دۆلار بووه‌، ره‌نگه‌ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی عێراقی له‌ ساڵی 2018دا بگاته‌ 60 دۆلاری ئه‌مریكی و نرخی تێكه‌ڵه‌ی برێنت ده‌گاته‌ 70 دۆلاری ئه‌مریكی به‌ پێی پێشبینییه‌كانی ساڵی 2018". 

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی تێكڕاكانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌ پێی پڕۆژه‌ بوودجه‌ی ساڵی داهاتوو ده‌گاته‌ 3 ملیۆن و 880 هه‌زار به‌رمیل، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌، چونكه‌ له‌ كه‌مترین تێكڕاكانی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌مساڵ 2017 و كاته‌كانی قه‌یرانه‌كان وه‌رگیراوه‌ ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌ له‌ كاتی هه‌ژماركردنی داهاته‌كان، جگه‌ له‌وه‌ی سه‌رجه‌م سامانه‌ داراییه‌كان و لێبڕینه‌كان و ته‌قه‌شوف بێ پاساون". 

دکتۆرئه‌حمه‌د شوكری له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا روونیشی كرده‌وه‌ "له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتیی هه‌رێمی كوردستان و كێڵگه‌كانی كه‌ركووك له‌ راستییدا زۆرتره‌ له‌و رێژانه‌ی كه‌ له‌ پڕۆژه‌ بوودجه‌ی ساڵی 2018 دیاریكراون كه‌ تێكڕای به‌رهه‌می گشتی له‌ باشوور و باكوور و كه‌ركووك ده‌گاته‌ تێكڕای 4 ملیۆن به‌رمیل له‌ رۆژێكدا و ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه‌ بوودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2018 ده‌گاته‌ 100 ملیار دۆلار وه‌كو تێكڕا، به‌ڵام حكوومه‌ت پێشبینییه‌كانی به‌ هۆكاری سیاسی و هه‌ڵبژاردن له‌ پله‌ی یه‌كه‌م داگرتووه‌، ئه‌مه‌ش زیان به‌ ریزبه‌ندیی دڵنیایی عێراق له‌هه‌مان كاتدا ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ر و تێڕوانینی ئابووریی دۆخه‌كه‌ چاره‌سه‌ر ناكات و تێڕوانینی سیاسی به‌رده‌وام كاریگه‌ریی له‌سه‌ر داڕشتنی ئابووریی عێراق هه‌یه‌". 




PM:02:27:05/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 119 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌
Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8