به‌رهه‌می هه‌ناری ئه‌مساڵ لە پێنجوێن بەرێژەیەکی بەرچاو زیادی کردوە


پێچه‌وانه‌ى زۆربه‌ى ساڵانى رابردوو، نزمبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما نه‌یتوانى رێ له ‌پێگه‌یشتن و ساغبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مى ئه‌مساڵى هه‌نارى پێنجوێن بگرێت، به‌ڵكوو هه‌نارى پاییزه‌ به‌هۆى زیادبوونى بڕ و تام و چێژه‌ به‌تامه‌كه‌ى، بووەته‌ هۆى دڵخۆشبوونى جووتیاران و خاوه‌ن باخه‌كانى هه‌نار و هاوكات كڕیارێكى زۆریشى هه‌یه‌.

كاوه‌ ئیسماعیل، یه‌كێك له‌ جووتیارانى گوندى ته‌ڕاته‌وه‌ن له‌ پێنجوێن، راگه‌یاند: "ناوچه‌كه‌ى ئێمه‌ش سه‌ربارى نزمیى پله‌كانى گه‌رما، هێشتا له‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ گونده‌كانیدا، له‌مێژه‌وه‌ باخی هه‌نار هه‌یه‌".

وتیشى: "پێده‌چێت ئه‌و خواسته‌ زۆره‌ى كه‌ ئێستا له‌سه‌ر هه‌نار هه‌یه‌ له‌ بازاڕه‌كانى كوردستان، به‌شێكى سه‌ره‌كیى په‌یوه‌ندیى به‌وه‌وه‌ هه‌بێت كه‌ به‌رده‌وام له‌م وه‌رزه‌دا، پزیشكان و پسپۆڕانى بوارى خۆراك و ته‌ندروستى به‌ شێوه‌یه‌كى زیاتر له‌ هه‌موو ماده‌ خۆراكى و میوه‌كانى دیكه‌، باس له‌ سووده‌كانی هه‌نار ده‌كه‌ن له‌ رووی ته‌ندروستییه‌وه‌ بۆ پێست و له‌شی مرۆڤ".

سۆران بابه‌ نوورى، كه‌ دوكانى فرۆشتنى میوه‌ى له‌ بازاڕى پێنجوێن هه‌یه‌، وتی: "خاوه‌ن باخى هه‌نار هه‌یه‌ لە پێنجوێن، رۆژانه‌ چه‌ندین ته‌ن هه‌نارمان بۆ دێنێت و ئێمه‌ش به‌ نرخێكى دیاریكراو ده‌یفرۆشین".

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ساڵى رابردوو به‌داخه‌وه‌، به‌هۆی نه‌كرانه‌وه‌ی گوڵه‌كه‌یه‌وه‌، له‌ سنوورى پێنجوێن، هه‌نارێكى زۆر له‌ناو چوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ ئێستاشى له‌سه‌ر بێت رۆژانه‌ چه‌ندین ته‌ن هه‌نار بۆ بازاڕ ده‌هێنرێت و به‌ وته‌ى جووتیاران هه‌نارى ئه‌مساڵ، سه‌رما كاریگه‌ریى ئه‌وتۆى له‌سه‌ر نه‌بووه‌.

مه‌جید سلێمان، به‌ڕێوه‌به‌رى كشتوكاڵى ناڵپارێزى سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ى پێنجوێن، روونی کردەوەى: "ئێستا كه‌ له‌ناو وه‌رزی پاییزداین، هێشتا جووتیارانی سنووره‌كه‌مان، به‌ به‌رده‌وامى سه‌رقاڵى لێكردنه‌وه‌ و خستنه‌ بازاڕى به‌رهه‌مى هه‌نارى ئه‌مساڵن".

وتیشی: "شاره‌دێی ناڵپارێز له‌ پێنجوێن، به‌ناوبانگه‌ به‌ هه‌نار و به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ش كه‌ له‌به‌رده‌ستماندان، به‌رهه‌می هه‌ناری ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌م جاره‌ به‌ به‌راورد بە ساڵانی رابردوو زیادی كردووه‌، به‌ جۆرێك ئه‌مساڵ بڕی 215 دۆنم هه‌ناری تێدا كراوه‌، هه‌ر دۆنمێكیش به‌ 1300 كیلۆ دانراوه‌، بۆیه‌ به‌رهه‌می هه‌ناری ئه‌مساڵمان كردوویه‌ته‌ 279 تەن و نیو".

به‌رپرسه‌كه‌ى كشتوكاڵى سنوورى پێنجوێن، ئاماژەى بۆ ئه‌وه‌ش كرد: ”له‌ ساڵى 2015 رووبه‌ڕى 630 دۆنم زه‌وى هه‌نارى تێدا كراوه‌ و به‌رهه‌میش بریتى بووه‌ له‌ 20 هه‌زار تەن، هه‌روه‌ها له‌ ساڵی 2015، رووبه‌رى 500 دۆنم زه‌وى هه‌نارى تیا كراوه‌ و به‌رهه‌میش بریتى بووه‌ له‌ 10 هه‌زار تەن، چونكه‌ ساڵى رابردوو نه‌خۆشى هه‌نارێكى زۆرى سنووره‌كه‌مانى له‌ناو بردووه"‌.

شارۆچكه‌ى پێنجوێن، نزیكه‌ى 96 كیلۆمه‌تر له‌ سه‌نته‌رى شارى سلێمانییه‌وه‌ دووره‌، ئه‌گه‌رچى زیاتر به‌ به‌رهه‌مى شوتى و ته‌ماته‌ و به‌شێك له‌ میوه‌كانى دیكه‌ ناسراوه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له‌ زۆربه‌ى گونده‌كانى شاره‌دێى ناڵپارێزى سه‌ر به‌ شارۆچكه‌كه‌، وای كردووه‌ كه‌ ته‌واوى شه‌قام و ناو بازاڕه‌كانى ناوچه‌كه‌ هه‌نار له‌خۆ بگرێت، چونكه‌ هه‌نار یه‌كێكه‌ له‌و میوه‌ پاییزیانه‌ی ساڵانه‌ له‌م كاتانه‌دا پێ ده‌گات و له‌لایه‌ن هاووڵاتییانیشه‌وه‌ خواستێكی زۆری له‌سه‌ره‌.


AM:10:49:04/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌
Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8