نەوتی کەرکوک هەناردەی کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێت


عەلا یاسری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سۆمۆ کە کۆمپانیای نیشتیمانیی عێراقە بۆ فرۆشتنی نەوت، ئاشکرای کرد لە داهاتوویەکی نزیکدا لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووکەوە نەوت هەناردەی پاڵاوگەیەکی نەوت لە کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات.
 
ئەو باسی لەوەش کرد کە عێراق پشتیوانی لە هەموو ئەو هەنگاوانەش دەکات کە ئۆپێک بۆ رێگریکردن لە دابەزینی نرخی نەوت ناویەتی و پێشبینی ئەوەشی کرد هەر لەم مانگەوە دەست بە هەناردەی نەوتی کەرکووک لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە بەرەو بەندەری جەیهانی تورکیا بکرێت.
 
بە گوێرەی  "ئەلعەرەبیە" بڕی ئەو نەوتەی بڕیارە لە کەرکووکەوە بەرەو پاڵاوگەکەی کرماشان هەناردە بکرێت رۆژانە ١٥ هەزار بەرمیلە و لە رێگەی تانکەرەوە دەگوازرێتەوە.
 
ئەو بەرپرسەی عێراق باسی لەوەش کردووە کە دەستیان بەسەر سەرجەم کێڵگە نەوتییەکانی عێراقدا گرتووە و پێداگری لەوەش دەکات پرسی فرۆشتنی نەوت هەر دەبێت لە رێگەی ناوەندەوە بێت.


AM:11:55:03/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8