هەفتەی داهاتو پاڵاوگەی دوكان دەكەوێتە كار


هەفتەی داهاتو پاڵاوگەی دوكان بۆ بەرهەمهێنانی نەوت و بەنزین و گاز دەكەوێتە كار.

محەمەد حەسیب بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكان لە سلێمانی بە كوردساتی راگەیاند: هەفتەی داهاتو پاڵاوگەی دوكان بۆ بەرهەمهێنانی نەوت و بەنزین و گاز دەكەوێتەكار.

وتیشی: لە دوو رۆژی رابردودا نزیكەی  44  تەنكەر بەنزین و 29 تەنكەر نەوت و 23 تەنكەر گاز لە دەروازەی سنوریی باشماخەوە هاوردەی هەرێمی كوردستان كراون كە كاریگەری لەسەر كەمكردنەوەی نرخی بەنزین و سوتەمەنی دەبێت.


PM:08:45:02/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 2053 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌