"بەغدا موچەی مانگی ١١ی فەرمانبەرانی سلێمانی خەرج دەکات"

بە پێی هەواڵی سایتێكى عێراق به‌شه‌ بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌ بودجه‌ى گشتى بریتیه‌ له‌ 11.6 تریلیۆن دینار، ده‌ڵێت "به‌غدا هه‌وڵده‌دات ئه‌م مانگه‌ (تشرینی دووه‌م) موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى سلێمانى بدات و له‌هه‌ولێرى جیابكاته‌وه‌".

سایتى سۆمه‌رییه‌ى عێراقى ئینفۆگرافیكێكى له‌باره‌ى به‌شه‌ بودجه‌ و ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ و تیایدا ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى به‌ 682021 فه‌رمانبه‌ر له‌هه‌رسێ پارێزگاى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك دیاریكردووه‌ كه‌ موچه‌ى سه‌رجه‌میان ده‌گاته‌ 3.8 تریلیۆن دینار.

ئاماژه‌شیداوه‌، به‌شه‌ بودجه‌ى هه‌رێم له‌بودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى ده‌گاته‌ 11.6 تریلیۆن دینار و به‌شى هه‌رێمیش له‌نه‌فه‌قاتى حاكیمه‌ بریتیه‌ له‌ 830.6 ملیار دینار.




PM:01:02:02/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 1994 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌