نرخی كاڵاو كەلوپەلەكان لەم بارودۆخەی ئێستادا لە بەرژەوەندی بەكاربەرو زیانی بازرگانان و پیشەسازان و جوتیاراندایە


لە سەروبەندی تەنگەژەی دارایی كە ئێستا هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە گۆڤاری سامان بە پێویستی زانی دیدارێك لەگەڵ ( سیروان محمد ) سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلیمانی سازبكات، كە یەكێكە لە بازرگان و وەبەرهێنەرەكانی شاری سلێمانی زیاتر لە 30 ساڵە لەم بوارەدا كاردەكات وخاوەنی چەند كۆمپانیاییە لە بوارە جیاوازەكانی بازرگانییدا سەرگەرمی ئەنجامدانی چالاكی ئابووریە، لە ساڵی 2006 تا 2011 وە وەك ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی كاری كردوە، لە ساڵی 2011 وە سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیەو تا ئێستا بەردەوامەلە خزمەتكردن لەم ژوورەدا، لە هەمانكاتدا جێگری سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستانە و بەردەوامە .

سەرەتا دەمانەوێ‌ لەم پرسیارە دەست پێبكەین كە ئایا گەورەترین ئەو كێشانە چین كە بازار لەم رۆژگارەدا پێوەی دەناڵنێ‌ بەتایبەتی لە قەیرانی كەمی پارەی نەختێنەكی و قەیرانی ئابووری لە هەرێم؟
سیروان محمد وای بۆ دەچێ‌ كە كۆمەڵك هۆكار هەن وەكو :
1) كەمبونەوەی خواست بۆ كڕینی شتومەك ئەمەش دەبێتە هۆی ڕودانی بێ بازاری كە لە ئێستاشدا هەریمی كوردستان بە دەست ئەم گرفتەوە دەناڵێنێت بە هۆی دواكەوتن و كەمكردنەوەی مووچەی كارمەندانی میری بڕی پارەی كاش لە بازاڕدا كەمی كردووە واتە هاوڵاتیان ئەو توانایەی جارانیان نەماوە بۆ كڕینی پێداویستیەكانیان ئەمە لەلایەك لەلایەكی تریشەوە بازرگانان ناتوان كاڵاكانیان وەك پێویست ساغ بكەنەوە دەرەنجامیش ئەو بێ بازاڕییە توندەی ئێستای لێكەوتۆتەوە.

2) زیان گەیاندن بە سێكتەری پیشەسازی وەك لە سەرەوە ئاماژەمان پێدا هاوڵاتیان ئەو توانایەی جارانیان نەماوە بۆ كڕین، ئەمەش وادەكات خاوەن كارگەو پیشەسازەكان نەتوانن ئەو كاڵایانەی دروستیان كردووە لە بازاڕدا ساغی بكەنەوە دواتریش ئەو زیانە توندە بەر سێكتەری پیشەسازی دەكەوێت كە لە ئێستادا ڕووی داوەو زۆرێك لە كارگەكان لە كاروەستاون و ئەگەر ئەم بارودۆخە چارەسەرنەكرێت و نەگڕێتەوە بۆ بارە ئاساییەكەی خۆی ئەوا زۆربەی ئەو پڕۆژانە دادەخرێن و ناچاردەبن مۆڵەتەكانیان پوچەڵ بكەنەوە. بە نیسبەت سێكتەری كشتوكاڵی و گەشتیاریش هەمان شێوەیە.

3) زیان گەیاندن بە پڕۆژە وەبەرهێنییەكان و وەبەرهێنەران وەك لە ئێستادا بەدی دەكرێت. حكومەت تێكڕای پڕۆژەكانی وەستاندووە وەئەو پڕۆژە میریانەش كە جیبەجێ كراون لەلاین وەبەرهێنەرانەوە حكومەت لە بەرامبەردا چەكی پێداون بەڵام لەبانكەكاندا پارەی كاش نیە بۆ گۆڕینەوەیان ئەمەش مایەپوچبوونو ئیفلاس بوونی چەندین وەبەرهێن و بەڵێندەری لێكەوتۆتەوە.

4) زیان گەیاندن بە وەبەرهێنانی بیانی كە بەیەكێك لە كۆڵەكە گرنگەكانی بوژاندنەوە ئابووری دادەنرێت لە وڵاتانی جیهانی سێدا.

5) زیانگەیاند بە بانكەكان و مایەپوچ بونیان، وەك ئەوەی لەم چەند مانگەی رابردوودا بەدیمان كردوو ئێستاش هەر بەردەوامە بانكەكان ناتوانن بەكاری خۆیان هەلبستن چونكە هاوڵاتیان لە بارودۆخی گرفتی سیولەدا لە پارەكانیان دەترسن كە نەگەڕێتەوە بۆیان بە ناچاری پارەكانیان لە بانكەكان ڕادەكێشنەوە لە ترسی مایە پوچبوونی بانكەكان، بانكەكانیش ناچارن پارەدان بە بازرگانان و پیشەسازان و وەبەرهێنەران بەڵێنەدەران كەم بكەنەوە دووبارە ئەمەش زیان بە بنیاتنانەوەی سەرخان و ژێرخانی ئابووری وڵاتەكەمان دەگەیەنێت وەك ئەوەی ئێستا لە پارێزگاكانی هەرێم ڕوویداوە، وەبەهۆی كەم بوونەوەی كاش لەبانكەكان ریژەی سود بۆ قەرز زیاد دەكات كەئەمەش خۆی لەخۆیدا زیان بە سێكتەرەكانی ئابووری دەگەیەنێت.

6) بڵاوبوونەوەی بێكاری كە ئێستا بەشێوەیەكی زۆر لەناو چینە جیاجیاكانی كۆمەڵگەی كوردیدا ڕووی داو بەتایبەتی ئەو هێزی كارانەی لە كەرتی تایبەتدا كاردەكەن ئەم كەرتە بەهۆی وەستانی پڕۆژە میرییەكانەوە بەتەواوەتی لاوازبووە لە ڕەخساندنی دەرفەتی كاركرن بۆ هاوڵاتیان، ئەم هۆكارەشە وای كردووە ڕێژەكی زۆری گەنجان كۆچ بكەن بەرەو هەندەران كە ئەمەش زەنگێكی مەترسیدارە بۆ ئایندەی وڵاتەكەمان.

7) خۆدزینەوە لە باج و رسومات بەهۆی ئەم بارودۆخەوە. بازرگانان توشی زیانێكی زۆر بون و ناتوانن پابەندبن بە ڕێنماییەكانی میرییەوە بۆ پێدانی باج و رسومات. هەر بەم هۆیەشەوە زۆرێك لەكۆمپانیكان كارەكانین ڕاگرتووەو یاخود كۆمپانیكانیان پاكتاو كردووە.

ئایا باشترین دووربینی كارگێری و سیاسی بۆ نرخەكان چیە بە تایبەتی لە بارودوخی دارایی لە هەرێم ؟ 
لە وەلام دا سیروان محمد لای وابوو كە نرخی كاڵاو كەلوپەلەكان لەم بارودۆخەی ئێستادا لە بەرژەوەندی بەكاربەرو زیانی بازرگانان و پیشەسازان و جوتیاراندایە،وەك لە سەرەوە ئاماژەمان دا بە دەركەوتەكانی تەنگژەی سیولەی پارە، كە بریتیبوو لە بێ بازاڕی دواتریش دابەزینی نرخەكان كە ئەمەش لە بەرژەوەندی بازرگان و پیشەسازو جوتیاراندا نییە چونكە بەكاربەر ناتوانێت وەك پێشتر پێداویستییەكانی بكڕێت بازرگانانیش بۆ دەستخستنەوەی پارەكانیان لەم بێبازاڕیەدا ناچارن بە مایەكاری یاخود بەزیان كاڵاكانیان بفرۆشن وەبەنیسبەت پیشەسازو جوتیاریش بەهەمان شێوەو بگرە خراپتریشە چونكە بەرهەمە كشتوكاڵیەكان و هەندێك لە بەرهەمە پیشەسازییەكان ناتوانرێت بۆ ماوەیەكی زۆر هەڵبگیرێن بۆیە ناچارن بەهەر نرخێك بێت بیفرۆشن وەك چۆن ئێستا دەبینرێت 4 كیلۆو 3 كیلۆ خەیاری خۆماڵی بە 1000 دینارە ئەم نرخە پارەی تێچوونی بەرهەمەكە نییە. ئێمە پێشنیار دەكەین حكومەت بە زوترین كات لە هەوڵی چارەسەركردنی ئەم بارودۆخەدا بێت لە ڕێگای وەگەرخستنەوەی پڕۆژەكانی و چارەسەری نەمانی پارەی كاش و دابەشكردنەوەی مووچە بەفەرمانبەرانی. هاوكاری كردنی سێكتەرەكانی ئابووریەوە.

رۆلی كەرتی گشتی چیە لە دارشتنەوە و چارەسەری دارایی ؟
لە وەلام دا سیروان محمد گوتی ئێمە چارەسەری تەواوەتی ئەم بارودۆخەی ئێستا لەسەر كەرتی گشتی وحكومەتە، ئەو باڵانسەش كە ئێستا بازاڕی ڕاگرتووە كەرتی تایبەت و وەبەرهێنەرانە، بۆیە پێویستە لەسەر حكومەت چارەسەرێكی بەپەلەی ئەم بارودۆخەی ئێستا بكات لە ڕێگەی زیادكردنی خەرجییەكانی خۆیەوە چ خەرجی بەكاربردن بێت یاخود خەرجی وەبەرهێنان بەم شێوەیەش كاریگەریەخراپەكانی ئەم تەنگژەیەلەسەر بازارو نرخ كەم دەبێتەوەو دەگەڕێتەوە بۆ دۆخە ئاساییەكەی خۆی.

ئایا هیچ دەسپێشخەریك هەیە بۆ دروست كردنی پەیوەندی نێوان كەرتی گشتی و تایبەت ؟
لە وەلام دا سیروان محمد لای وابوو كە ئەم پرسیارە زۆر گرنگە دەكرێت بڵێین ئەم بارودۆخ و تەنگژەی ئابووریەی كە ئێستا بەرۆكی هەرێمی كوردستانی گرتووە هۆكارەكەی ئەوەیە كە حكومەت هیچ كاتێك وەك پێویست نەهاتۆتە پێشەوە تا لەگەڵ كەرتی تایبەت پلانی ستراتیژی ئابووری بۆ هەموو سێكترەكان دابنێن، هیچ هاوكارییەكی كەرتی تایبەت ناكرێت بۆ بوژاندنەوەی كەرتی كشتوكاڵی و كەرتی پیشەسازی، حكومەت بێباكانە پشتی بەداهاتی نەوت بەستوووەو ئەمەش وای كردووە سادەترێن بەرهەم كە سەوزەو بەروبوومی سپیاییە لە دەرەوە هاوردەی بكەین بۆیە دەبێت ئەم بارودۆخەی كە دروست بووە بكرێتە وێسگەیەك بۆ بەخۆداچوونەوە بەو كارانەی كە لە 20 ساڵی ڕابردودا كراوە. پێویستە كەرتی گشتی حكومەت بە جدی بێتە سەر مێز لەگەڵ ڕێكخراوەكانی كەرتی تایبەتدا و نەخشە ڕێگای چارەسەرو پلانی بەهێزكردنەوەی سەرخان و ژێرخانی ئابووری دابنێن، لە ڕێگەی بوژاندنەوەی هەردوو گرنگترین سێكتەری ئابووری وڵاتەكەمان پیشەسازی و كشتوكاڵ ئەمەش بەهەماهەنگی هەردوولادەبێت حكومەت وەك ئۆفەرێك كۆمەڵێك پڕۆژەی گرنگ ڕابگەیەنێت لەم سێكتەرانەدا بۆ وەبەرهێنەران و لەبەرامبەریشدا زەوی هاوكاریان پێبدات وەك ئەوەی لە بواری وەبەرهێنانی خانووبەرەدا پەیڕەویان كرد، بەم ڕیگایەش حكومەت و كەرتی تایبەت دەتوانن هاوكاربن بۆ بنیاتنانەوەی ژێرخان و سەرخانی ئابووری وڵات و كوردستانمان ڕزگار بكەین لە پشت بەستن بە داهاتی نەوتوو ئابووریەكی هەمەچەشنە فەراهەم بكەین.

ئایا پیشینەی كارەكان چین لە سیاسەتی كارگیری و قەیرانی دارایی؟
لە وەلام دا سیروان محمد لای وابوو كە گرنگترین شت بۆ چارەسەری تەنگەژەی ئابووری لەم قۆناغەی ئێستادا ئەوەیە كە سیستمی بانكیمان بەهێز بكرێت و لە ڕێگەی كردنەوەی لقی بانكە جیهانییەكانەوە كوردستان بەتۆڕی بانكی جیهانەوە ببسترێتەوە، وە هەوڵیشبدرێت ئابووریەكی هەمەچەشنەمان هەبێت واتە تێكڕای سێكتەرە ئابووریەكان ببوژێنینەوە تەنها پشت بەداهاتی نەوت نەبەستین، دەرفەتی زیاتر بۆ كەرتی تایبەت بڕەخسێندرێت تا ڕۆلی خۆی ببینێت لە بوژاندنەوەی ئابووری هەرێمدا. پشگیری بەرهەمی ناوخۆ بكرێت كشتوكاڵی یاخود پیشەسازی تا بتوانن پێداویستی باڕاڕەكانی ناوخۆ دابین بكەن.


PM:09:16:30/10/2017




ئه‌م بابه‌ته 159 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8