به‌غدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی ده‌نێرێت

 حكومه‌تی عیراق ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه‌ ڕاسته‌وخۆ مامه‌ڵه‌ی دارایی له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی هه‌رێم بكات و په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌غدا ئاماده‌یه‌ موچه‌ی پارێزگای سلێمانی و هه‌ر پارێزگایه‌كی دیكه‌ی‌ هه‌رێم بنێرێت، كه‌ داهاتی ناوخۆیی پارێزگاكه‌ ڕاده‌ستی حكومه‌تی عیراق بكات".

محه‌مه‌د عوسمان په‌رله‌مانتاری یه‌كێتیی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ میدیاكانی نزیك له‌ یه‌كێتیان ڕاگه‌یاند، "به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كانم و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا حكومه‌تی عیراق موچه‌ی ئه‌و پارێزگایانه‌ی هه‌رێم دابینده‌كات كه‌ ئاماده‌ن سه‌رچاوه‌ داراییه‌كانیان ڕاده‌ستی عیراق بكه‌ن و پارێزگاكه‌ش به‌ڕه‌سمی ئه‌و داوای له‌حكومه‌تی عیراق بكات".

وتیشی:"ئێستا پارێزگای سلێمانی واده‌یه‌كی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم دیاریكردوه‌، ئه‌گه‌ر وه‌ڵام نه‌درێنه‌وه‌، ئه‌وه‌ داوا له‌به‌غدا ده‌كات و به‌غداو ته‌نانه‌ت سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقیش ئاماده‌یه‌ موچه‌ به‌و شێوه‌یه‌ بنێرێت".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا به‌گوێره‌ی‌ ده‌ستور حكومه‌تی عیراق ده‌توانێت مامه‌ڵه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی هه‌رێمدا بكات، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتیی وتی:"هه‌ندێكجار كه‌ دۆخی نائاسایی دێته‌پێشه‌وه‌، ناتوانرێت به‌ته‌واوه‌تی ڕێوشوێنه‌ یاسایی و ده‌ستوریه‌كان جێبه‌جێبكرێت، بۆیه‌ له‌پێناو دابینكردنی ژیان و قوتی خه‌ڵك، ئاساییه‌ ئه‌وكاره‌ بكرێت".

 


AM:10:35:30/10/2017




ئه‌م بابه‌ته 2166 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8