وێنه‌... گه‌نجێكی كورد 120 فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی دروستكردووه‌


زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌هره‌مه‌ندن له‌ بوارێك و توانی خۆیان تاقیكردۆته‌وه‌ بۆ خزمه‌ت كردنی خه‌ڵكانی دیكه‌،  له‌چاوپێكه‌وتنێكدا گه‌نجێكی شاری سلێمانی كاره‌كانی ده‌خاته‌ڕوو و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، تائێستا توانیویه‌تی 120 فڕۆكه‌ی بێ فڕكه‌وان دروستبكات .

ده‌قی چاو پێكه‌وتنه‌كه‌:

پرسیار: ناوی ته‌واوی خۆت و له‌كوێ داده‌نیشیت و ته‌مه‌نت چه‌نده‌؟
وه‌ڵام: من ناوم ئاری كامیل كامیل حسین، دانیشتووی  پارێزگای سلێمانی، تاوه‌كو پۆلی  9 ی بنه‌ڕه‌تی خوێندووه‌ و له‌دایك بووی 1989.

پرسیار:  هۆكاری چی  بوو خولیای دروست كردنی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بوو به‌ خولیات؟
ئاری كامیل: هۆكارێكی دیاری كراو نیه‌، وه‌ك هه‌ر كارێكیتر كۆمه‌ڵی ئه‌فكاری موته‌راكم له‌ كارێكدا خۆی ئه‌بینیته‌وه‌ یاخود دوو كار.

پرسیار: له‌كه‌یه‌وه‌ ده‌ستت كردووه‌ به‌م كاره‌؟
وه‌ڵام: ماوه‌ی چوار ساڵه‌ سه‌ر قاڵی دیزاین و دروست كردنی فڕۆكه‌م.

پرسیار:  چین ئه‌و كه‌ره‌سته‌و پێداویستیانه‌ی له‌ دروست كردنی فڕۆكه‌كانت به‌كاریان ده‌هێنیت؟
وه‌ڵام: له‌ جیهان دا فڕۆكه‌ به‌م كه‌ره‌ستانه‌ دروست ده‌كرێت ( فایبه‌ر گلاس-ئه‌لیافی-كاربۆن- ئه‌له‌منیۆم-دار-فلین) من له‌مه‌واده‌ هه‌رزانه‌كان  دروستی  ده‌كه‌م وه‌ك دارو فلین و ئه‌له‌منیۆم .

پرسیار: ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی له‌ دروست كردنی فڕۆكه‌كانتا به‌كاریان ده‌هێنێت زیاتر له‌ناوخۆن یاخود له‌ده‌روه‌ ده‌یان هێنیت؟
وه‌ڵام: 85% ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌  له‌كوردستان دا هه‌یه‌.

پرسیار: تاچه‌ند  فڕۆكه‌كانت تاقیكردۆته‌وه‌ و تاوه‌كو  چه‌ند سه‌ركه‌وتووبوویت له‌كاره‌كه‌؟
ئاری كامیل: فڕۆكه‌كان ئاماده‌ن بچنه‌  ژێر هه‌موو جۆره‌ تێستێكی   هه‌نده‌سی و میكانیكی.

پرسیار: كێ زۆر هاوكارت بووه‌ له‌كاره‌كانتا؟
وه‌ڵام: دایكم به‌مه‌عاشی  مامۆستایه‌تی وبراكه‌م به‌ مه‌عاشی  پێشمه‌رگایه‌تی  هاوكارم بوون و هاورێیه‌كی نزیكیشم.

پرسیار: حكومه‌ت  و ڕێكخراوه‌كان تاچه‌ند توانیویانه‌ هاوكارت بن؟
وه‌ڵام: هیچ هاوكارم نه‌بوو نه‌ حكومه‌ت و نه‌ ڕێكخراوه‌كان  وه‌كو  ئه‌وه‌ وایه‌ بونیان نیه‌.

پرسیار: ئه‌و گرفتانه‌ چین بۆت دروست بوون؟
وه‌ڵام: پێنه‌دانی مۆڵه‌ت بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌ چوار نه‌فه‌ریكه‌ و مۆڵه‌ت بۆ  كردنه‌وه‌ی كۆمپانیای دروست كردنی فڕۆكه‌ و چه‌ند  ورده‌ گرفتێكی دیكه‌.

پرسیار: تا ئێستا  چه‌ند  فڕۆكه‌ت دروست كردووه‌؟
وه‌ڵام: له‌ دروست  كردنی  120 فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان  سه‌ركه‌وتووبووم، له‌گه‌ڵ دروست كردنی فڕۆكه‌یه‌كی چوار نه‌فه‌ری.

پرسیار: كاری داهاتووت چیه‌ باسی بكه‌یت؟
وه‌ڵام: دروستكردنی فڕۆكه‌یه‌كی 6 نه‌فه‌رییه‌ له‌ وڵاتی فه‌ره‌نسا، چونكه‌ له‌وێ هه‌موو  شتێكم بۆ كراوه‌ ده‌رباره‌ی  مۆڵه‌ت و پێداویستیه‌كانی دیكه‌، من بۆخۆم پایلۆتی  په‌ره‌گلایده‌ریشم .


AM:09:34:29/10/2017




ئه‌م بابه‌ته 677 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8