پێدانی كاره‌با كه‌مده‌بێته‌وه‌

به‌هۆی دابین نه‌كردنی نه‌وتی سپی بۆ ماڵان، كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی كه‌مده‌بێته‌وه‌ و وته‌بێژی كاره‌بای سلێمانیش ده‌ڵێت "هاووڵاتیان بۆ خۆگه‌رمكردنه‌وه‌، په‌نا بۆ به‌كارهێنانی كاره‌با ده‌به‌ن له‌بری نه‌وت".

سیروان محه‌مه‌د وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی  راگه‌یاندوه‌: له‌ئێستادا ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی بۆ پێدانی كاره‌بای نیشتمانی دیاریكرابو بۆ ئه‌م مانگه‌ وه‌ك خۆی جێبه‌جێده‌كرێت، به‌ڵام به‌هۆی چونه‌ وه‌رزی زستان و دابین نه‌كردنی نه‌وتی سپی و به‌رزبونه‌وه‌ی خواستی هاووڵاتیان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی كاره‌با و هه‌بونی قه‌یران ره‌نگه‌ هاووڵاتیان زیاتر په‌نا بۆ كاره‌با ببه‌ن بۆ خۆگه‌رمكردنه‌وه‌ له‌بری نه‌وت، بۆیه‌ گۆڕانكاری تێداده‌كرێت و كاره‌با كه‌مده‌بێته‌وه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌: كۆتایی ئه‌م مانگه‌ كۆده‌بنه‌وه‌ و گفتوگۆ له‌سه‌رئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و خواستی هاووڵاتیان ده‌كه‌ن و به‌رنامه‌یه‌ك بۆ پێدانی كاره‌با ده‌خه‌نه‌ڕو.

سیروان محه‌مه‌د وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی بۆ رادیۆی نه‌وا وتویه‌تیشی: "ره‌نگه‌ تا ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتو بتوانین به‌م به‌رنامه‌یه‌ی ئێستا، كاره‌با دابه‌شبكه‌ین، به‌ڵام له‌وه‌ به‌دوا كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با كه‌مده‌بێته‌وه‌".

 


AM:11:18:23/10/2017




ئه‌م بابه‌ته 359 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌
Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8