فرۆكەخانەی سلێمانی رۆژانە 70ملیۆن دینار زیانی پێ دەگات

بەرێوەبەری فرۆكەخانەی نێو دەوڵەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت ''بەهۆی راگرتنی گەشتە ئاسمانیەكانەوە رۆژانە نزیكەی 70 ملیۆن دینار زیان بە فرۆكەخانە دەگات''.

تاهیر عەبدوڵا بەرێوەبەری فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ، بەئاژانسی هەواڵی (فارس)ی راگەیاندوە"تا ئێستا هیچ نوسراوێكی فەرمیمان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ نەهاتووە كە داوای دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانیاكان بكات".

بەرێوەبەری فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ، راشیگەیاندوە" لەئێستادا گەشتە ناوخۆیەكان بەردەوامیان هەیە و داواش لە حكومەتی ناوەندی و وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەكەین كە بەزوترین كات بریارێك لەبارەوی دەستپیكردنەوەی گەشتەكان بدات".

تاهیر عەبدوڵا ،ئەوەشی وتوە" بەهۆی راگرتنی گەشتەئاسمانیەكانەوە زیانە دارییەكانی راگرتنی گەشتە ئاسمانیەكانی فرۆكەخانەی نێو دەولەتی سلێمانی رۆژانە 70ملیۆن دینارە".

جێگەی ئاماژەیە حكومەتی عێراق بەبریارێك لە26ی ئەیولدا راگرتنی گەشتە ئاسمانیەكانی هەردوو فرۆكەخانەی نێو دەوڵەتی سلێمانی و هەولێری ڕاگەیاند.


AM:10:43:22/10/2017




ئه‌م بابه‌ته 1076 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌