پاسپۆرتە متمانە پێكراوەكانی جیهان ئەمانەن!

پاسپۆرتی وڵاتە جۆراوجۆرەکان ته‌نها له‌ ڕووی ڕه‌نگه‌وه‌ جیاوازیان نییە، به‌ڵكوو لە ڕاستیدا متمانه‌ و سه‌نگی وڵاتانه کە‌‌ ده‌بێته‌ هۆی جیاوازی ‌نیوان پاسپۆرته‌كانیان .

ڕێكخراوی "پاسپۆرت ئیندیكس” ساڵانه‌ له‌ سه‌ر پیوه‌ری "وه‌رگرتنی ڤیزا” و "به‌رده‌ستبوونی خزمه‌تگوزاری” و هەروەها "هه‌رزانیی سه‌فه‌ركردنه‌وە”، ‌ڕیزبه‌ندی باشترین پاسپۆرته‌كانی جیهان ئاشكرا ده‌كات.

وڵاتی ئه‌ڵمانیا له‌ سالی 2017دا وه‌کوو وڵاتێک کە خاوه‌نی باوه‌ڕپێكراوترین پاسپۆرت له‌ جیهاندا ده‌ست نیشان كرا، بە جۆرێک کە هاوڵاتیانی ئه‌ڵمانیا ده‌توانن به‌ بێ وه‌رگرتنی ڤیزا، بۆ 158 وڵاتی جیهانی سه‌فه‌ر بكه‌ن، شایانی باسە کە لە نێو ئەو وڵاتانەدا "به‌حره‌ین” و "لوبنان” بەرچاو دەکەون‌ كه‌ ته‌نانه‌ت هاوڵاتیانی ئه‌مریكاش پێویستیان به‌ وه‌رگرتنی ڤیزا هه‌یه‌ بۆ سه‌فه‌ر كردنیان.

له‌ كۆتایی ڕیزبه‌نده‌كه‌دا وڵاتانی عێراق و پاكستان و ئه‌فغانستان ده‌بیندرێن كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ، دەستێوەردانی وڵاتای ئیقلیمی و ئه‌و نائارامییانه‌ی كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ بەرۆکی ئەو وڵاتانه‌ی گرتووە‌، به‌ شێوه‌یه‌ك كه هاوڵاتییانی ئەفغانی بە‌ پاسپۆرتی وڵاتەکەیان ته‌نها ده‌توانن بۆ 26 وڵاتی جیهان به ‌بێ ڤیزا سه‌فه‌ر بكەن.

ڕیزبه‌ندی متمانه‌پێكراوترین پاسپۆرته‌كان بۆ سالی 2017 به‌ شێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌ :

ئه‌ڵمانیا – هاوڵاتیانی ئەڵمانی ده‌توانن بۆ 158 وڵات به‌بێ ڤیزا سه‌فه‌ر بكه‌ن.

 

سوید – هاوڵاتیانی سویدی ده‌توانن بۆ 157 وڵات به‌بێ ڤیزا سه‌فه‌ر بكه‌ن. 

 

سه‌نگاپوور –  هاوڵاتیانی سەنگاپووری ده‌توانن بۆ 157 وڵات به‌بێ ڤیزا سه‌فه‌ر بكه‌ن.

 

دانیمارک – هاوڵاتیانی دانیمارکی ده‌توانن بۆ 156 وڵات به‌بێ ڤیزا سه‌فه‌ر بكه‌ن.

 

فینلاند – هاوڵاتیانی فینلاندی ده‌توانن بۆ 156 وڵات به‌بێ ڤیزا سه‌فه‌ر بكه‌ن.

 

فه‌ڕه‌نسا –  هاوڵاتیانی فەرەنسی ده‌توانن بۆ 156 وڵات به‌بێ ڤیزا سه‌فه‌ر بكه‌ن.

 

ئیسپانیا –  هاوڵاتیانی ئیسپانی ده‌توانن بۆ 156 وڵات به‌بێ ڤیزا سه‌فه‌ر بكه‌ن.

 

سویسرا – هاوڵاتیانی سویسری ده‌توانن بۆ 156 وڵات به‌بێ ڤیزا سه‌فه‌ر بكه‌ن.

 

ئینگلته‌را – هاوڵاتیانی ئینگلیزی ده‌توانن بۆ 156 وڵات به‌بێ ڤیزا سه‌فه‌ر بكه‌ن.

 

ئه‌مریكا – هاوڵاتیانی ئەمریکی ده‌توانن بۆ 156 وڵات به‌بێ ڤیزا سه‌فه‌ر بكه‌ن.




PM:04:35:16/10/2017




ئه‌م بابه‌ته 213 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌
Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8