عیراق له‌ یه‌ده‌گی نه‌وتدا پێنجه‌می جیهانه‌


 به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه‌ له‌لایه‌ن پێگه‌ی "ئینسایده‌ر مانكی" ئه‌مریكی ئه‌نجامدراوه‌، له‌ ئێستادا عیراق خاوه‌نی 142.50 ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گه‌و به‌مه‌ش له‌ پله‌ی پێنجه‌می جیهاندایه‌ له‌ یه‌ده‌گی نه‌وتدا.

 به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه‌ له‌ ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه‌، عیراق له‌بواری یه‌ده‌گی نه‌وتدا، پله‌ی پێنجه‌می له‌سه‌ر ئاستی جیھان، تۆمار كردووه‌. توێژینه‌وه‌كه‌ كه‌ له‌لایه‌ن پێگه‌ی "ئینسایده‌ر مانكی" ئه‌مریكی ئه‌نجامدراوه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌: له‌ ئێستادا عیراق خاوه‌نی 142.50 ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گه‌و به‌مه‌ش له‌سه‌ر ئاستی جیھان، له‌ پله‌ی پێنجه‌مدایه‌، باس له‌وه‌شكراوه‌: ڤه‌نزوێلا به‌زیاتر له‌ 300 ملیار به‌رمیل له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌و دوای ئه‌ویش سعودییه‌ به‌ 266 ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گ له‌ پله‌ی دووه‌مدایه‌، كه‌نه‌دا به‌ 169.71 ملیار به‌رمیل نه‌وت له‌ پله‌ی سێیه‌م و ئێران به‌ 158 ملیار به‌رمیل له‌ پله‌ی چواره‌مدایه‌و دوابه‌دوای عیراقیش، ھه‌ریه‌ك له‌ ئیمارات و كوێت له‌ پله‌كانی شه‌شه‌م و حه‌وته‌مدان.

 پێگه‌ی "ئینسایده‌ر مانكی" ئه‌مریكی له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا پشتی به‌ ئاماری ساڵانه‌ی رێكخراوی ئۆپیك و ناوه‌ندی زانیاری وزه‌ی ئه‌مریكاو بانكی نێوده‌وڵه‌تی و كۆمپانیای (بی بی) به‌ستووه‌.

 به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌، ھه‌ریه‌ك له‌ نه‌یجیریاو كازاخستان و چین و قه‌ته‌ڕو به‌ڕازیل و جه‌زائیر، له‌ پله‌كانی یانزه‌یه‌م تا شانزه‌یه‌مینن له‌ڕووی یه‌ده‌گی نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی جیھاندا.

 به‌پێی ئاماره‌كان، دوابه‌دوای سعودییه‌، عیراق له‌سه‌ر ئاستی رێكخراوی ئۆپیك، به‌دووه‌م گه‌وره‌ترین به‌رھه‌مێھنه‌ری نه‌وت داده‌نرێت و به‌رھه‌می كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی باشووری عیراق، له‌ مانگی كانونی یه‌كه‌می رابردودا، ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی له‌ڕووی به‌رھه‌مھێنانی نه‌وت تۆمار كردبوو.

توێژینه‌وه‌كه‌ی پێگه‌ی "ئینسایده‌ر مانگی" ئه‌مریكی له‌كاتێكدایه‌، كه‌ وڵاتانی ئۆپیك و ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه‌، پلانێكیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رھه‌مھێنانی نه‌وت داڕشتووه‌، به‌مه‌به‌ستی رێگرتن له‌ دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیھاندا.


AM:11:18:15/10/2017




ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8