کۆمپانیای پترۆ چاینە و تۆتاڵ دەیانەوێت وەبەرھێنان لە ناسڕیە بکەن


کۆمپانیای "پترۆ چاینە"ی چینی و "تۆتال"ی فەڕەنسی ئامادەن کار لە کێڵگە نەوتییەکانی ناسڕیە لە باشووری عێراق بکەن. 

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە: کە کۆمپانیای "پترۆچاینە"ی چینی ئامادەیی دەربڕیوە کە پەرە بە پاڵاوگەی نەوتی ناسڕیە بدات، پاڵاوگەکە بەشێکە لە پۆڕژەیەکی گەورە بۆ پەرەپێدانی یەدەگی نەوت و گاز لە ناسڕیە، لەلایەکی ترەوە کۆمپانیای "تۆتاڵ"ی فەرەنسی ئامادەیی دەربڕیوە کە کار لە پڕۆژەی نەوتی ناسڕیە و کێڵگەی نەوتی"مەجنون" لە پارێزگای بەسرە بکات.

"عەبدولجەبار لعێبی" وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاندووە: کە کۆمپانیا جیھانییەکانی بواری وزە دەرفەتی ئەوەیان لەبەردەمدایە کە وەبەرھێنانی گەورە لە عێراق بکەن. وتیشی: عیراق خوازیارە ھەماھەنگی لە کەرتی وزە لەگەڵ فەڕەنسا پەرەپێبدات.



PM:06:23:13/10/2017




ئه‌م بابه‌ته 197 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Yeezy 350 Boost V2,Adidas Yeezy 750 Boost,Adidas Zestra Chaussures,Nike Air Force 1 07,Air Force 1 Flyknit Chaussures,Air Force 1 Mid 07 Chaussures
Nike Air Max 90 Fireflies,NIKE AIR MAX 90 MID,NIKE AIR MAX 95,NIKE AIR MAX 95 CHAUSSURES,NIKE AIR MAX MOTION LW,NIKE AIR MAX TAILWIND 8